• سەید حەكیم گرنگی هاوبەشییە نیشتمانییەكان و تەواوكردنی بنیاتنانی دەوڵەت دووپات دەكاتەوە

    2026/ 06 /14 

    سەید حەكیم گرنگی هاوبەشییە نیشتمانییەكان و تەواوكردنی بنیاتنانی دەوڵەت دووپات دەكاتەوە


    لەدانیشتنێكی دیالۆگی فراواندا، كە لە ماڵی (ئەلمام) بەڕێوەچوو، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت باسی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ سەركردەی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی كرد و باسی كۆمەڵێك دۆسێی سیاسی ئێستاشی كرد.
    سەید حەكیم ستایشی ڕۆڵی سەرەكی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی كرد و باسی سروشتی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی كرد كە لەگەڵ شەهید میحراب و عەزیزی عێراق هەیبوو (نهێنییان پارێزراو بێت)، لەگەڵ هاوبەشكردنی خەمەكان و ئەو زوڵمەی لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری تووشی هاتن، هەروەها لەكاتی دوور خستنەوەیان و هەست كردنیان بەبەیەكەو ژیانی نیشتمانی و بوونی متمانەی هاوبەش لە نێوانیان.
    سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە سەرەتای پەیوەندی بە مام جەلال لە ئاهەنگێكی لەدایكبوونی پێغەمبەری پیرۆز بوو كە لە حوسێنیەی ئیمام حەكیم لە سلێمانی كرا لە نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوو، ئاماژەی كرد كە مام جەلال سوور بوو لەسەر ئەوەی ناوی حوسێنییەكە بنێت بەناوی ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)، ئەوەش بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر ئەوەی كە سەركردەكان هەمیشە دەیانەوێت پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان پتەوتر بكەن.
    .سەید حەكیم گوزارشتی ئیمام سیستانی كرد لەسەر مام جەلال و گوتی ئەو دڵنیاییە و دووپاتی كردەوە كە ئەو پیاوێك بوو دەیتوانی كێشەكان بە نایابی كۆنترۆڵ بكات و پردێكی پەیوەندی بوو لەنێوان هەمووان، كەسایەتیەكی رۆشەنبیری و زانستی هەبوو كە سەرنجی بەرامبەرەكەی ڕادەكێشا و جەختی كردەوە كە نەبوونی ئەو جۆرە سەركردە نیشتمانییانە خەسارەتێكی گەورەیە بۆ پرۆژەی نیشتمانی عێراقی.

    .فرەیی سامانێكە و بنەمایەكە بۆ هاوبەشییەكان

    بەڕێز حەکیم دووپاتی کردەوە کە چارەنووسی عێراق بریتییە لە ژیان لە نێو هەمەڕەنگیی فیکری و نەتەوەیی و ئایینی و تائیفیدا و داوای کرد بە دوای خاڵی هاوبەش لە نێوان گرووپ و دیدگا جۆراوجۆرەکاندا بگەڕێتەوە، هەروەها کار بپەرەپێدانی بەها هاوبەشەکان بکرێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر نەوەیەک جێپەنجەی تایبەتی خۆی هەیە، گۆڕانی بارودۆخ پێویستی بە دیدگای جیاواز هەیە، وەک نموونە جیاوازیی نێوان بارودۆخی پەروەردەکردنی مام جەلال و بارودۆخی نەوەی دواتر هێنایەوە...

    لەم بارەیەوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ڕەوتی سەدری بەشێكی ڕەسەنە لە نەخشەی سیاسی و كۆمەلایەتی عێراقی و پێگە و كاریگەری هەیە و بەشێكە لە فرەیی سیاسی كە نابێت فەرامۆش بكرێت، جەختیشی لە ڕێزگرتنی هەموو بۆچوونەكان كردەوە..

    بنەمای زۆرینەی نیشتمانی و هاوپەیمانێتی درێژ و تێروتەسەل

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم داوای كرد زۆرینەی نیشتمانی پەیڕەو بكرێت و پێكهاتەی گەورەش گەرەنتی هەبێت كە لە هەموو هاوكیشەكان گەورە بێت، هەروەها پێشنیاری كرد هاوپەیمانێتییەك دروست بكرێت كە هەموو پێكهاتە شیعە و سوننە و كوردەكانی تێدا بێت و ڕوونیشیكردەوە كە هاوپەیمانێتییە دەبێتە چارەسەرێك بەهۆی چەند لێك تێگەیشتنێك پێش هەڵبژاردنەكان و گوتیشی ئەو دیدە پێویستی بە كاتە وێرای بوونی نزیكبوونەوە لە نێوان پێكهاتەكان.

    لەخوێندنەوەیەكی دیمەنی كوردی، سەید حەكیم ئاماژەی كرد كە دەنگی كوردی نزیكترە لە بەغدا و جێی ڕەزامەندی زیاترە لەهەر هاوكێشەیەكی دیكە و ئەوەش دەبێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی زۆر لە كیشەكان.
    .
    سنوورداركردنی چەك و تەواوكردنی حكومەت .. پێشینەی چەسپاون

    سەید حەكیم بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ سنوورداركردنی چەك بەدەستی دەوڵەت و بە شتێكی دەستووری و یاسایی و ڕاسپاردەی مەرجەعیەیە و ستایشی تێگەیشتنی فەسائیلەكانی كرد لەگەڵ ئەم دۆسێیە.
    .
    هەروەها سەماحەتی بانگەوازەکەی دووپات کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بابەتی دیاریكردنی وەزارەتەکانی حکومەت،هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتی بە سەرۆکی حکومەت دابوو لە ڕێگەی دانوستاندن لەگەڵ هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان ئەم ئەرکە بە ئەنجام بگەیەنن و پێش هەر سەردانێکی دەرەوە حکومەتێکی تەواو پێکبهێنێت.
     سەبارەت بە پێشمەرگە سەید حەكیم گوتی ئەوە دامەزراوێكی فەرمییە وەك حەشدی شەعبی و ئاماژەی كرد كە ڕێكخستنەوەی دۆخی حەشدی شەعبی دەروازەیەكە بۆ ڕێكخستنەوەی پێشمەرگەش تا پەیوەست بن بە مەرجەعیاتی عەسكەری نەك بە خەڵك.
    .ئابووری و فرەیی ..نەخشەیە بۆ ڕێگای هەستانەوە
    لە بەرەی ئابووریدا بەڕێز حەکیم جەختی لە پێویستی دروستکردنی تۆڕێک لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و پتەوکردنی هاوبەشی نیشتمانی کردەوە. ناوبراو داوای هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی کرد لەڕێگەی سیستمێکی بۆرییەوە کە بەرەو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست درێژدەبێتەوە و بازاڕی نوێ و سودمەندی نوێ بکاتە ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر دروستبکرێت.
    سەید حەکیم بانگەوازەکەی بۆ ئەو شتە دەستپێکرد کە ناوی لێنا "پێنجینەی گەشەپێدان" كە بریتییە لە: کشتوکاڵ، پیشەسازی، وەبەرهێنان، گەشتیاری، و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، بە زانینی قۆناغی ئێستا بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەری ڕیشەیی.

    بانگەشەی ئەرێنی و چارەسەری گەندەڵی


    بەڕێز حەکیم لە کۆتایی دانیشتنەکەیدا بە نوێکردنەوەی بانگەوازی بەرەوپێشبردن و قووڵکردنەوەی ئەرێنییەکان و وازهێنان لە زمانی گشتاندنی نەرێنییەکان، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن سەرچاوەی زۆرە، بەڵام لە ئەنجامی کاردانەوەی ڕووداوەکانی ناوچەکەدا بەدەست قەیرانی نەختینەییەوە دەناڵێنێت...

    سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی، سەید حەكیم متمانەی خۆی بە عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشچوونی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، داوای کرد دۆسیە گەورەکان بکرێنە ئامانج، کە ناوی ناوە "نەهەنگەکانی گەندەڵی"، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا و پاڵپشتی هێزە سیاسی و جەماوەرییەکان و پاککردنەوەی پرۆسەی سیاسی...

    Related News