سەید حەكیم: قۆناغی ئێستا پێویستی بە چاكسازی ڕیشەیی و فرەیی سەرچاوەكانی داهات هەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی ڕەوتی گۆڕان كرد، ئەوەش لە میانەی ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون لەسەر پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی لە عێراق.
لەم دیدارە باس لە تەواوكردنی كابینەی حكومی كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە زوو كابینەی وەزاری تەواو بكرێت و وەزیری كارامە و دەستپاك دیاریی بكرێن.
لەم دیدارە سەماحەتی گرنگی وەبەرهێنانی لە قۆناغی ئێستا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشە ئابوورییەكان، ئەوەش لە ڕێگەی فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات دەبێت لەگەڵ زیاد كردنی دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوت.
..لەكۆتایی دا سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی گرنگە كێشەكاتنی نێوان حكومەتی مەركەزی و حكومەتی هەرێم لەڕێگەی یاسا و دەستوور و بەرژەوەندی گشتی چارەسەر بكرێت.