• سەید حەكیم پێشوازی لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئێرانی و ئەمەریكی دەكات و جەخت لەسەر سەقامگیری ناوچەكەش دەكات

    2026/ 06 /18 

    سەید حەكیم پێشوازی لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئێرانی و ئەمەریكی دەكات و جەخت لەسەر سەقامگیری ناوچەكەش دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز رالف شرۆدەر سەرۆكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ ڕاویژكاری كرد و لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و ولاتانی یەكێتییەكە بە شیوەیەك كە خزمەتی هەموو لایەنەكان بكات.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق قۆناغێكی سەختی تێپەڕ كردوە
    و بە هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە و پێکهێنانی حکومەت پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی هەموو بەجێدەگەیەنێت، هەروەها داوای تەواوکردنی کابینەکەی کرد بە بەکارهێنانی ئەو کاتەی کە لەبەردەستدایە بۆ ڕاوێژکاری جیددی بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە وەزارییانەی کە ماونەتەوە بە وەزیری لێهاتوو و ڕاستگۆ و بە ئەزموون.
    هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی بەڕێز ئەلزەیدی دووپات کردەوە لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازیی هەمەلایەنە...

    بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە ڕكابەری ئابووری و دارایی گەورەترین ڕكابەرین کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکە خاوەنی توانای ئابووری ئومێدبەخشە لە چەندین کەرتدا، هەروەها پێشوازی له واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەریکا کرد و ستایشی هەموو هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە و جیهان کرد.
    ..
    هەر لەو پێوەندییەدا بەرێز حەكیم دەستخۆشی لەو هەنگاوە جیددیانەی کرد کە بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەوڵەتدا گیراونەتەبەر و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە ڕێوشوێنێکی یاسایی و دەستووری ڕوونە کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە شەڕ دژی تیرۆر و وشککردنی سەرچاوەکانی و وێرانکردنی مۆڵگەکانی، هاوکات پاراستنی وریایی هەواڵگری و ڕێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی، وەبیرهێنانەوەی ئەزموونی پێشەنگانەی عێراقی لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆر لە هەموو بەرەکاندا...

    Related News