• سەید حەكیم: پرۆژەی ناوەندگیری و هاوسەنگی باشترینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و بنیاتنانی داهاتوو

    2026/ 06 /13 

    سەید حەكیم: پرۆژەی ناوەندگیری و هاوسەنگی باشترینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و بنیاتنانی داهاتوو


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵێك سەكردەكانی ڕێكخستنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و كادیران و سەركردە مەیدانییەكان كەوت.
    لەسەرەتای دیدارەكە، سەماحەتی پیرۆزبایی لە ئامادەبوان كرد بە بۆنەی یادی جەژنی غەدیر و داوای كرد خۆیان ئامادەبكەن بۆ زیندووكردنەوەی یادی ئیمام (حسێن) خوا لێی رازی بێت لە پرسەی گەورە، ڕوونیشی كردەوە كە جەژنی غەدیر وەك ویلایەتەكی سیاسی وایە بۆ ئەهلی بەیت(سڵاویان لێبێت)، هەروەها پەیامی عاشوورا پەیامێكە بۆ چاكسازی هەموو نەتەوە و ئەوانەی لەم پرۆژەیە كاردەكەن پێویستە بەدڵسۆزی كارەكان بۆ خودای گەورە بكەن.
    .. لەسەر ئاستی سیاسی و ڕێکخراوەیی، بەرێز حەكیم جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە پڕۆژەی حیکمەش کردەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیسەلمێنێت کە باشترین و کاریگەرترین چارەسەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئابووری، کە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێبازێکی میانڕەو و ناوەندگیری هەیە بۆ بەهێزکردنی متمانە لەگەڵ هاوبەشەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ وڵات...

    هەروەها سەید حەكیم جەختی لە پێویستی چالاککردنی ئامادەیی مەیدانی لە ناوچەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و پشتیوانیکردنی تاکی دڵسۆز و لێهاتوو و کارکردن بۆ فراوانکردنی بازنەکانی کاریگەریی گشتی و تایبەت کردەوە، هەروەها داوای کرد هەموو کارێک ببێتە پێشەکییەک بۆ دووبارە دەرکەوتنی ئیمامی سەردەممان (خوای گەورە پەلە بکات لە دەرکەوتنی. 
    لەكۆتایی قسەکانیدا سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی حوسێنی و پاڵپشتیکردنی مامۆستای شەهیدان (سڵاوی خوای لێ بێت)..

    Related News