• سەماحەتی حەكیم .. بەڕێز سالح ئەلباخاتی كەسایەتییەكی سەركردە و مەزن و ڕاستگۆ بوو لە تیشكەكان دوور بوو

    2023/ 04 /08 

    سەماحەتی حەكیم .. بەڕێز سالح ئەلباخاتی كەسایەتییەكی سەركردە و مەزن و ڕاستگۆ بوو لە تیشكەكان دوور بوو

    لەبۆنەی شەهید بوونی بەڕیز ساڵح ئەلبەخاتی لە ڕۆژی 2023-4-7 دا كە هاوكات بوو لەگەڵ دامەزراندنی بزووتنەوەی جیهاد و بنیاتنان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پەیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان و یادی لەدایكبوونی ئیمامی حەسەن( سڵاوی لێ بێت) لە هەمووان كرد و لە وەسفی ساڵح بەختانی  گوتی "  ئەو كەسایەتییەكی سەركردە و مەزن و ڕاستگۆ بوو هەمیشە دوور بوو لە تیشكەكان و دەركەوتن، ڕوونیشیكردەوە كە عێراق ئێستا یادی رووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری و یادی شەهید بوونی مەرجەعێكی گەورەی وەك محەمەد باقر ئەلسەدر دەكاتەوە(نهێنی پارێزراو بێت)دووپاتیشی كردەوە كە كە ڕژێم شكستی خوارد كاتێك مەرجەعێكی گەورە و بیرمەندێكی گەورەی وەك وەك ئیمامی سەدری لەسێدارەدا، ئەوەش بە تەواوی لە 2023 بەرجەستە بوو.

    سەماحەتی ئاماژەی بە كورتەیەك لە ژیانی ئیمام حەسەن (سڵاوی لێبێت) كرد و باسی ڕووبەڕووبوونەوەكانی كرد كە بەسەری بردبوون و ڕایگەیاند كە ئەو هەمیشە جیاكردنەوەی ڕێگای ئیمامی حەسەن و ئیمامی حوسێنی (سڵاویان لێ بێت) ڕەت كردوەتەوە، ئەو پێی وایە هەردووكیان یەك ڕێگای ئیسلامن، جارێكیان پێویستی بە سوڵح و ئاستی هەیە و جارێكی دیكەش پێویستی بە شەڕكردن لە پێناو خودا و ڕكابەری كردنی زاڵمان هەیە، ڕوونیشیكردەوە كە ئیمام حەسەن (سڵاوی لێ بێت) ڕووبەڕووی بارودۆخی كۆمەڵایەتی سەخت و دژوار هابتوو هەروەها مەینەتی زۆری بەدەست دابەشبوونی كۆمەڵگا و هێزە سەربازییەكانی دژی و خەڵكی دوو ڕوو و خەڵكی خۆویست بووەوە كە بەدوتای بەرژەوەندی تەسك دەگەڕان، هەروەها دەیناڵاند بەدەست خەڵكی بێ دەستەڵات لەوانەی هەق و ناهەقیان لەیەك جیانەدەكردەوە جگە لەوانە لە خەوارجەكان بوون و هەمیشە ڕای گشتیان دەوروژاند، هەروەها مەینەتی هەبوو بەدەست ئەو موسڵمانە دڵسۆزانەی بێ دەستەلات بوون و نەیاندەتوانی كارەكان بەباشی هەڵسەنگێنن و لە شكیردنەوەكان ئیمام (سڵاوی لێ بێت تێنەدەگەیشتن.


    سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە سێیەمین جۆر لە كۆمەڵگا لەسەردەمی ئیمام حەسەن ئەو مسوڵمانانە بوون كە تیگەیشتوو بوون لە ڕێگای ئیمام ئەلموجتەبی (سڵاوی لێ بێت)هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە ئو مەرجانەی ئیمام حەسەن (سڵاوی لێ بێت) لەسەر معاویەی سەپاند ئەوە بوو كە شەرعەیەتی لێ وەرگرتەوە ، لە دادپەروەری دا، لەو مەرجانەش نابێت لەسەر مینبەر قسەی ناشرین و جنێو بدات و بەرامبەر خەڵكی كووفە داد پەروەر بێت و قەرەبووی شەهیدان بكاتەوە و بەدوا داچوون بۆ نەیارانی نەكات و ئازاریان نەدات لەگەڵ ئەو مەرجانەش ئیمامی حەسەن مەرجێكی دیكەی لەسەر معاویە دانا ئەویش ئەوەبوو كە نابێت بە ئەمیری موسڵمانان ناوی بهێنێت و بۆهیچ شایەتیەكیش نەچێتە لای.


    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد كە تاوانەكانی ڕژێمی دیكتاتۆری بۆ نەوەكان باس بكەن و بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لەو ساتە ژیابوون بەڵام دركیان بە مەترسییەكان نەكردبوو، ئاماژەشی كرد كە ساڵح ئەلبەخاتی سەربەرزبوو هەمیشە حەزی لە پلە پۆست و پایە نەبوو و دوور بوو لە تیشك و ڕاستەوخۆ و دڵسۆز بوو ئەوانەش هەمووی سیفاتی سەركردەیەك پیشان دەدات و وانەیەكی گرنگە پێویستە لە ژیانی ڕۆژانە سوودی لێ وەربگرین، هەوەها ئاماژەی بە مێژووی پڕ تێكۆشانی بزووتنەوەی جیهاد و بنیاتنان كرد لە ڕكابەری و بەرەنگاری كردنی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی نوێ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو ناوەكانیانەوە.

    Related News