سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە گرنگە دیمەشق ڕۆڵی خۆی لەناوچەكە و لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی وەربگرێتەوە
لەڕۆژی 2023-4-6 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیمەشقی پایتەخی سووریا چاوی بە ڕێزدار دكتۆر بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا كەوت، دوای ئاڵوگۆر كردنی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، سەماحەتی حەكیم خەمباری خۆی پرسەی خۆی بۆ گەلی سووریا دووپات كردەوە بەهۆی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ئەم دواییە بەشێكی ئەو ولاتەی گرتەوە.
هەروەها هەردوو لایەن بۆچوونیان ئاڵگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكەو و هەروەها باسی پەیوەندی نێوان بەغدا و دیمەشق لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی كرا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە دیمەشق ڕۆلی خۆی لەسەر ئاستی ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی وەربگرێتەوە و گوتیشی سەقامگیری لە سووریا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری باشی لەسەر سەقام\یری ناوچەكەش دەبێت، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد كە بۆ هێوركردنەوەی دۆخی سیاسی ناوچەكە خراوەتە گەڕ.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە كە بەردەوام بوونی گفتوگۆیەكان باشترین رێگا چارەیە بۆ ئەوەی ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێت و گوتیشی مەترسی تیرۆر هەڕەشەیەكە بۆ سەر هەمووان.