سەماحەتی حەكیم چاوی بەپاشای ئوردن دەكەوێت و داوای ئەكتیڤ كردنی هاوكاری كردن نێوان عێراق و ئوردن و میسر دەكات
لەڕۆژی 2023-4-5 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەعەمانی پایتەختی ئوردن چاوی بە ڕێزدار مەلیك عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردن كەوت و لەم دیدارەدا هەردوولا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانیان لەیەك پیرۆز كرد و سەماحەتی حەكیم سوپاسی پادشای ئوردنی كرد بەبۆنەی ئەو بروسكە ماتەمینیەی بە بۆنەی كۆچی دوایی زانای گەورە سادق حەكیم (خوا لێ خۆشیت) ئارستەی بەڕێزیانی كردبوو، هەروەها لەگەڵ پادشای ئوردن باس لە تازەترین پێشهات و بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئوردن كرا.
سەماحەتی ستایشی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوو وڵات كردوو دووپاتی كردەوە كە بەردەوام بوون لەسەر ئەو پێشكەوتنە گرنگە بۆ هەردوو وڵات لە سەر هەموو ئاستەكان و بەقازانجی گەلی هەردوو وڵات دەگەڕێتەوە، داواشی كرد كە زەمینە خۆش بكرێت بۆ ڕێكەوتنێكی سێقۆڵی بۆ هاریكاری نێوان عێراق و ئوردن و میسر و دڵخۆشی خۆشی دەربڕی بۆ ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ كۆتایی پێ هێنانی كێشە و گرژییەكتنی ناوچەكە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سەقامگیری ئێستای ناوچەكە دەبێتە هۆكارێك بۆ سفركردنەوەی هەموو قەیڕانەكان، گوتیشی بە بەرپرسیارێتی لەسەر بەرژەوەندییەهاوبەشەكانی وڵاتانی ناوچەكە و بۆ بەدی هێنانی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی گرنگە و لەهەمان كاتیشدا هەموو دەستدرێژییەكانی هێزەكانی دارگیركەری ئیسرائیلی لە برایان لە قودس ڕەتكردەوە و ڕوونی كردەوە كە رۆڵی ئوردن لە بەڕێوەبردنی فایلی ئەوقاف ئیسلامی پیرۆز لە قودس زۆر مێژووییە و پێویستە لەسەر ئەو دۆخەش بەردەوام بێت.