سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی دەستدرێژییەكەی ئیسڕائیل بۆ سەر نوێژكەرانی مزگەوتی ئەقسا دەكات
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەركۆنەی دەرستدرێژییەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر نوێژكەرانی مزگەوتی ئەقسا كرد، بەڕێزیان لە لە تویتێكدا لە بەرواری 2023-4-2023 نووسیویەتی " بەتوندی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیە زاڵمانەی هێزەكانی داگیركەری ئیسرائیلی دەكەین كە ویستیان بەزێدەرۆیی لە بەكارهێنانی هێز نوێژكەرانی موسڵمان لەنێو مزگەوتی ئەقسای پیرۆز لەو مانگە پیرۆزە بكەنە دەرەوە، ئێمە ئەوە بەپێشێلكاری موقەدەسات و پیرۆزییەكانی موسلمانان لە قەڵەم دەدەین و بە پێشێلكارییەكی تەواوی مافی ئایینەكانی هەژمار دەكەین" هەروەها بانگەشەی بۆ كۆنگرەی ئیسلامی و جامیعەی وڵاتانی عەرەبی و چالاكوانە ئاینی و سیاسییەكان كرد كە سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییە بكەن و داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی بكەن كە هەنگاو و ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە بگرێتە بەربۆ ئەوەی گەلی فەلەستینی بەڕۆژو و ئارامگر مافەكانی پارێزراو بێت.