• سەماحەتی حەكیم داوای بەشداری كردنی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕاوێژ پێكردن لەو هەنگاوانەی پەیوەندی بەوان هەیە

    2023/ 04 /05 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەشداری كردنی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕاوێژ پێكردن لەو هەنگاوانەی پەیوەندی بەوان هەیە

    لەشەوێكی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دانیشتنێكی لەگەڵ چەند كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت كرد ئەویش لەكاتی سەردانی بارەگای كۆمەڵگەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەرواری 2023-4-4 دا، لەم دانیشتنەدا سەرەتا بەڕێزیان پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لێ كردن و داوای لە حكومەت و پەرلەمان كرد كە چەند یاسایەكی وا دەربهێنن كە ببێتە مایەی سووككردنی مەینەتییەكانی ئەو توێژە ڕووبەڕووی دبنەوە، هەروەها ڕوونی كردەوە كە پێشكەوتنێكی بەرچاو هەیە لە فایلی داواكارییەكانی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان، بەشی ئەرێنی لێرە ئەوەیە كە سەرۆكی وەزیران پێشتر وەزیری مافی مرۆڤ و وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بووە، دووپاتیشی كردەوە كە بەر لەهەر هەنگاوێك قسە لەگەڵ چەند كەسانێكی ئەو توێژە بكرێت.

    سەماحەتی گوتیشی پەك كەوتن واتای ئەوە نییە تۆ دەست یان پێیەك یان هەستیارێك لەدەست بدەی بەڵكو پەك كەوتنی ڕاسەەقینە ئەوەیە كە مرۆڤ بیرو هەڵسوكەوت لەدەست بدات، لەبەر ئەوەی كە یەكێك بیرو هەڵسوكەوتی خراپ بوو جیاوازە، گوتیشی خاوەن پێداویست تایبەت خوای گەورە نیعمەتێكی لێ سەندوون بەڵام بە نیعمەتێكی دیكە قەرەبووی كردوون ئەویش زیرەكی و بەهرەیە كە ڕەنگە لە خەڵكی دیكە بەو شێوەیە نەبێت.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر چارەسەری ڕیشەیی كێشەكانی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن ئەویش بە تێگەیشتن لەو توێژە كە مافیان هەیە نەك تەنها مایەی بەزەیی بن، داواشی كرد سەبریان هەبێت و بەردەوام هەوڵ بدەن تا مافەكانیان دەستەبەر بكەن.

    Related News