سەماحەتی حەكیم داوای هەماهەنگی نێوان دەستەلاتەكانی تەشریعی و جێبەجێكاری و دادگایی دەكات
لەڕۆژی 2023-4-3 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كەوت، لەم دیدارەدا
سەماحەتی باسی تازەترین بارودۆخ و پێشهاتە سیاسییەكانی و كارەكانی داهاتووی كرد و هیوای خواست ئەنجومەنی وەزیران بڕیار و یاسای وا تەشریع بكات كە لە خەم و كێشەكانی هاوڵاتیان نزیك بێت و هەماهەنگی نێوان هەرسێ دەستەلاتی تەشریعی و جێبەجێكاری و دادگایی بۆ بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی بە گرنگ وەسفكرد.
سەماحەتی داواشی كرد هەموو تواناكان بخرێنە گەڕ بۆ ئەوەی هەموو نەیارە سیاسییەكان لەیەك نزیك بكەنەوە، لێرەش پێویستە بەرەوەندی نیشتمانی لەسەرووی هەموو شتێك بێت و پشت بە دەستوور قایم بكرێت و بەشێوازی دیموكراتی كارەكانی داهاتوو ئەنجام بدرێن.
لەكۆتایشدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای مەزن سادق حەكیم پرسەی خۆی ئارساتەی سەماحەتی حەكیم كرد.