سەماحەتی حەكیم ..قورئان بەنی ئیسرائیلی و قەومی نوح و قەومی لووت هەرەیەكەو بەپێی گوناهەكانیان بە زاڵم وەسف دەكات
لە پێنجەمین وانەی ڕەمەزانی لە 2023-4-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی جیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لە باسكردنی پەیامی مافەكانی بەڕێز ئیمام زەین ئەلعابدین عەلی كوڕی حوسێن(سڵاوی لێ بێت) دیسات هەڵوستەی لەسەر مافی دەست و ئەو كارانەی لەسەری دەكەون كە یەكیان زوڵمە ، ڕوونی كردەوە كە لەزۆر ئایتەكانی قوڕئان باسی زاڵمان هاتوە لێرە قورئانی پیرۆز لەلایەك وەك كەس و لەلایەكی دیكە وەك كۆمەڵە وەسفی كردوون، وەك پێشتر ناوی قارون هاتوە لە قورئان و بەهۆی گوناحەكانیشی چۆن بە زاڵم ناوی رۆیشتووە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە لەو وانەیە كە چەندین ئایەت و بڕگەی قورئانی هەن لەسەر زاڵمان لەوانە قورئان فیرعۆنی بە زاڵم وەسف كردوە هەروەها بەنی ئیسرائیل و نەتەوەی نوح و نەتەوەی لووتیش بەهۆی ئەو گوناهانەی كردوویانە بەجیاوازی گوناهەكانشیان بە زاڵم ناویان هاتوە.