سەماحەتی حەكیم داوای پاراستنی دەستكەوتی سەقامگیری ئەمنی دیالا دەكات و بەرپرسیارێتی بلاوكردنەوەی گەشبینی دەخاتە ئەستۆی سەرۆك هۆزەكان
لە پارێزگای دیالا و لە ناحیەی كەنعان و لە میوانخانەی هۆزی شمەر لە میوانخانەی تایبەتی شێخ شەهاب ئەحمەد عەبدوڵا حەسوونی شمەری لە رۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتیە دیارەكانی ناوچەكە و لەم دیدارەدا بەڕێزیان باسی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ هۆزەكانی دیالا لە چەندین قۆناغی جیاجیای مێژووی عێراق كرد و داوای كرد شانازی بەوە بكرێت كە بەدەست هاتوە و ببێتە دەرپەڕین و دەروازەیەك بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی باشتر.
سەماحەتی داوای كرد زمانی نەرێنی جێبهێڵن و خۆیان ڕەخنە لەخۆیان بگرن و ئاگاداری ئەو دەستكەوتانە بن كە بەدی هاتوە تا خەڵكی دیالا ژیانێكی باش بەسەر بەرن، ڕوونیشیكردەوە كە سەقامگیری ئەمنی وسیاسی گەورەترین دەستكەوتە بەدەستهاتوە، هەروەها پێویستە زمانی گفتوگۆ هێزە سیاسییەكان كۆبكاتەوە و لەبری پەیام ناردن لە ریگای میدیاكاندا، لەكۆتایشدا گوتی شێخ و گەورە پیاوان و سەرۆك هۆزەكان بەرپرسیارێتی پارێزگاری كردن لەم دەستكەوتانە دەگرنە ئەستۆ پێویستە هەمیشە گەشبینی بڵاوبكەنەوە.