سەید حەكیم ستایشی پێشكەوتنی سیاسی و چەسپاندنی رادەستكردنەوەی دەستەڵات بەشێوەیەكی ئاشتیانە دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز سابت ئەلعەباسی سەرۆكی هاوپەیمانێتی حەسم و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و وەزارە بەتاڵەكانی حكومەتی بەڕێز عەلی زەیدی كرا.
هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە بەرەو پێشەوە برۆن بۆ بەدی هێنانی شایستە حكومییەكان پاش كۆتایی پێ هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەماحەتی سەید حەكیم داوای گفتگۆی زیاتری كرد لەنێوان هێزە سیاسییەكان بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان و ئاماژەی كرد كە پاراستنی سەقامگیری بەدی هاتووی وڵات لە ئیستادا گرنگە و گوتیشی ناكۆكی نێوان هێزە سیاسییەكان بەچوارچێوەی یاسایی و دیموكراتی بەندە، ئەوەش شتێكی ئەرێنییە و چەسپانی دیموكراسیەت لەنێو لایەنە سیاسییەكان بەرجەستە دەكات، بەتایبەتی سەبارەت بە رادەستكردنی ئاشتیانەی دەستەڵات لە نێوان هێزە سیاسییەكاندا.