سەید حەكیم داوا لە دەوڵەتە گەورەكان دەكات بەرپرسیارێتی هەڵگرن لە هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكەدا
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز عرفان سدیقی بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و لەندەن و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.
بەڕێزیان تەئکیدیشیکردەوە کەعیراق قۆناغێکی سەختی لە داخرانی سیاسی تێپەڕاندووە و توانیویەتی مافە دەستوورییەکان تەواو بکات،. هەروەها تەئکیدی لەسەر گرنگی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و دانانی وەزیری لێهاتوو کرد کە توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا و وەڵامدانەوەی خواستەکانی هاوولاتیانیان هەبێت.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە دیارترین ڕكابەری لە بەردەم عێراق لەم قۆناغەدا ڕكابەری ئابوورییە و بۆیە داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی كرد بەشێوەیەک کە سەقامگیری ئابووری بەهێز بکات و دەرفەتی گەشەپێدانی بەردەوام بپارێزێت، هەروەها دووپاتی لەسەر گرنگی کرانەوەی عێراق بەڕووی ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و بنیاتنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەمووان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزگرتن لەسەروەری دەوڵەتان كردەوە و سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ناوچەکەش ، جەنابی داوای ڕێگریکردنی لە گرژییەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری کرد و داوای لە وڵاتە گەورەکان کرد.