سەید حەكیم رۆڵی گرنگی فەرنسا لە پتەوكردنی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز بالیۆزی كۆماری فەرنسا لە عێراق بەڕێز پاتریك دۆریل كرد، لەم دیدارەش باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵاتەكە و چۆنیەتی پێشوەچوونی كرا بە شێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردولا و سەروەری عێراق بكات.
سەماحەتی گرنگی رۆڵی فەرنسای بۆ عێراق و ئەمنی ناوچەكە خستە ڕوو و جەختی كردەوەش لەسەر پیویستی ئەوەی جیهان دەبێت ڕێگر بێت لە پەرەسەندن و كاركردن لەسەر چارەسەری كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ولاتان و باری عێراق و ئاماژەی كرد كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە پالپشتی حكومەتی عەلی زەیدی هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە باشترین نیشانە لەكاری حكومەت ئەوەیە لەگەڵ گرنگترین ڕكابەری هەماهەنگ بێت كە ئەویش ڕكابەری ئابووری و داراییە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە سەرچاوەكانی داهات فرە بكرێن بە زیاد كردنی سەرچاوەكانی داهات و زیاد كردنی ڕێگاكانی ناردنە دەرەوەی نەوتی عیراقی.
لەكۆتاییدا سەماحەتی هیوای خواست ئەنجامی دانوستانەكان لە نێوان ئیران و ئەمەریكا ڕێكەوتنێكی لێ بكەوێتەوە بۆ ئەوەی پەرەسەندنی شەڕەكە ڕوونەدات و سەقامگیری بۆ ناوچەكە و هەموو جیهانیش بگەڕێتەوە و دۆخی سیاسی و ئابووری و چیتر تێك نەچێت، ئەزموونی پێشووش ئەوەی دەرخستوە.