سەید حەكیم داوا دەكات چارەسەری ڕكابەرییە ئابوورییەكان و چالاككردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان بكەن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران كرد و لەم دیدارە باس لە كۆمەڵێك دۆسێی گرنگی سیاسی و خزمەتگوزاری كرا لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆیی و دەركی.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەی و دیاری كردنی تەواوی هەموو وەزیرەكان و لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی پێوەری كارامەیی و ئەزموون و كەسایەتی بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی دەزگاكانی حكومەت بە باشترین شیوە و جێبەجێكردنی پێداویستی هاوڵاتیان.
.
سەماحەتی دووپاتی کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە جەختکردنەوە لەسەر پێشینە سەرەكییەكان هەیە لە پلەی یەکەمیاندا چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئابوورییەکانە لەڕێگەی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و چالاککردنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و چارەسەرکردنی ئەو رۆتینە کارگێڕیانەی کە ڕێگرە لەبەردەم پرۆسەی گەشەپێدان و پێشکەوتن.
لەبواری پەیوەندییە دەرەكییەکاندا، بەڕێز حەكیم داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراقی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و جیهانیدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزگرتن لەسەروەری وڵات کرد و ئاماژەی بەگرنگی بەکارهێنانی پاڵپشتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ حکومەت کرد، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەی ئیجابی لەسەر سروشتی هاوولاتیان و ئەو خزمەتگوزارییانە هەبێت كە پێشکەشیان دەکرێت.
هەروەها سەید حەكیم بانگەوازی خۆی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی حکوومەتە خۆجێییەکان و تواناكانیان بۆ جێبەجێکردنی دەسەڵاتە دەستووری و یاساییەکانی خۆیان دووپاتکردەوە كە بە دەسەڵاتدارانی نزیک لە هاووڵاتیان هەژمار دەكرێن و زۆرترین پەیوەندییان بە خزمەتگوزاری و پێداویستییە بژێوییەکانیانەوە هەیە..
سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كاركردن بۆ بەدی هێنانی ئاشتی پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام هەبێت، داواشی كرد ولاتانی ناوچەكە پەنا بۆ زمانی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن ببەن بۆ ئەوەی قەیرانەكان چارەسەر بكەن و ڕێگا بگرن لەوەی چیتر پەرە نەسەنێت.