بەڕێز حەكیم داوای بەدی هێنانی ئەمنی خۆراكی و وەبەرهێنانی تواناكانی عێراق دەكات
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێوگای واسیت ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-22 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ عەلی سەعدون چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاو ماقوولان كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێزیان باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزە لە قۆناغە گرنگەكانی مێژووی عێراق كرد و سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی خستە ڕوو كە دووچاری عێراق هاتوون و گوتی ئەوانە هەموو بەهۆی خودای گەورە و مەرجەعەیەی ئاینی پیرۆز و هۆزەكانی عێراق و سەركردە دڵسۆزەكانی تیپەڕ بوون، ئاماژەشی كرد كە چەند لایەنێك كاریان لەسەر لێدانی عێراق بە چەندین پڕۆژەی جیاواز دەستپێكرد و داوای كرد كە خۆیان لە زمتنی بێ ئومێدی و ڕەشبینی دوور بخەنەوە و هەوڵ بدەن گەشبینی و لایەنە ئەرێنییەكان دەربخەن.
سەماحەتی لە درێژەی قسەكانیدا داوای كرد كە سەرچاوەكانی داهات هەمەجۆر بكرێت و وڵات پشت بە تاكە داهات نەبەستێت و جەختی كرد لەسەر ئەوەی كە پێویستە وەبەرهێنان لە هەموو ڕووەكان بۆ تواناكانی عێراق بكرێت و دووپاتی كردەوە كە دەبێت بابەتی خۆراكی تەندروست واتە ئەمنی خۆراكی لەسایەی ئەو گۆڕانكارییانەی ناوچەكە و جیهان بایەخی زیاتری پێ بدرێت.
سەماحەتی پاڵپشتی خۆی دووپات كردەوە بۆ كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گوتی كە دەبێت سیستەمی ئاوڕشاندنی مۆدێرن و تازە دابین بكرێت بۆ ئەوەی ئاو بەهەدر نەدرێت و بەرهەمیش زیاتر بكرێت تا عێراق بتوانێت خۆراكی ناوچەكە دابین بكات، هەروەها داوای كرد كەرتی گەشتیاری و كرتی وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا بۆ باشكردنی داهات و ئابووری وڵات لەبەرچاو بگیرێت.