• سەماحەتی حەكیم داوای بەڕێوەبردنی هەمەجۆر لە عێراق دەكات بۆ ئەوەی ببێتە پانتاییەك بۆ نزیكبوونەوە لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان

    2023/ 02 /20 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەڕێوەبردنی هەمەجۆر لە عێراق دەكات بۆ ئەوەی ببێتە پانتاییەك بۆ نزیكبوونەوە لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان

    ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-2-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی ڕێكخراوی (عالم حر) كەوت كە پێكهاتبوو لە چەندین ئەندامی نوێنەرانی وڵاتانی كەنەدا و ئایسلەندا و بەریتانیا و ئەمەریكا، لەم دیدارە بەڕێزیان بایەخی ڕێكخراوەكەی پێگەیشت كە تایبەتە بە كەسی مافی مرۆڤ و بەیكەوە ژیانی هەموو پێكهاتەكان، هەروەها لە شاندەكە گوێبیستی بایەخی خواستی هەردوو گەلی ئایسلەندی و كەنەدی بوو بە كرانەوە بەرامبەر عێراق و پاڵپشتی كردنی گەلی عێراقی بۆ زاڵبوون بەسەر تەگەرەكان و بایەخ پێدان بە كاروباری پەنابەران و پێشكەش كردنی هاوكاری بە ئاوارە وپەنابەران.

    سەماحەتی لەم دیدارە ڕوونیكردەوە كە هەمەجۆری بەڕێوەبردن سەرچاوەی هێزە بۆ عێراق ئەویش بەهۆی ئامەدەیی هەموو پێكهاتەكانی كە وەك چەپكە گوڵی عێراقی ناسراوە، هەروەها بەڕێوەبردنی هەمەجۆری وڵات و متمانە بەخشین بە پێكهاتە جیاجیاكانی عێراقی وەك پردێك وەسف كرد كە دەبێتە هۆكاری بەیەك گەیاندنمان و بەیەكەوە ژیان لەگەڵ گەلانی ناوچەكە و هەموو جیهانیش، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ناسنامەی لاوەكی كە هیچ ڕێگر نابێت بەرامبەر ناسنامەی نیشتمانی بەڵكو بەپێچەوانەوە وەك پاڵپشتێك دەردەكەوێت، لەبەر ئەوەی هەر كاتێك هەمووان ئازادی ڕا دەربڕین و بیروباوەڕیان هەبوو ئەوكاتە ئینتما و دڵسۆزیان بۆ وڵاتەكەیان و ناسنامەی نیشتمانی زیاتر دەبێت.

    Related News