• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر عەبادی كرد و باسی تازەتریم بارودۆخی سیاسی و ئابووری لەگەڵ كرد

    2023/ 02 /09 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر عەبادی كرد و باسی تازەتریم بارودۆخی سیاسی و ئابووری لەگەڵ كرد

    ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-2-9 ، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كرد و هەردوو لایەنیش بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت پێشهات و بارودۆخی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها باسی سروشتی ئێستای دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ئەو ڕكابەریانەی ڕووبەڕووی حكومەتی عێراق دەبنەوە كرا و باسیش لە چۆنیەتی تێپەڕكردنی تەگەرەكانیش كرا، جگە لەوەش سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوە ئابووریەكان و كرانەوەی عێراق بەڕووی دەرووبەرو وڵاتانی جیهان دەربڕی و هیوای خواست كە ئەوانە ببنە هەنگاو و بەرنامەی حكومەت بە مەرجێك كاتی دیاری كراوی بۆ دابنرێت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كرد كە تا ئێستا تەواو نەكراون و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە پێداویستی هاوڵاتیان هەیە، هەروەها پەلە كردن لە ئامادەكردنی بودجەی گشتی بۆ ئەوەی لایەنەكانی جێبەجێكاری بتوانن ئەو پرۆژانەی پێیان ڕاسپێردراوە بەجێی بگەینن، لەدوایین قسەكانیشدا بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە دەبڤیت هەوڵە ئەمنی و سەربازییەكان بۆ لەناوبردنی چەتەكانی داعش بەردەوامی هەبێت، ئەویش لە ڕێگەی پتەوكردنی ئەركی هەواڵگری و دەستپێشخەری لە كردەی سەربازی هەمەجۆردا.

    Related News