• سەماحەتی حەكیم..بنچینەی عێراق لە جووڵەی مێژوو وایكردوە ببێتە چەڤ و جێی سەنگی هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی

    2023/ 02 /02 

    سەماحەتی حەكیم..بنچینەی عێراق لە جووڵەی مێژوو وایكردوە ببێتە چەڤ و جێی سەنگی هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی

    بەر لە دەستپێكی چالاكییەكانی كۆنگرەی هیوا داهاتووەكانی لایەنگرانی ئەهلی بەیت (سلاویان لێ بێت) و لەژێر دروشمی (گەلێكی مامناوەند)  ڕۆژی 2023-2-2 بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك مامۆستا و لێكۆڵەری بەشداربوو لەو كۆنگرەیە كەوت كە لەچەندین وڵات هاتبوون، لەم دیدارە بەڕێزیان پیرۆزبایی یادی ئیمام جەواد و نزیكبوونەوەی یادی لەدایكبوونی(ئیمام عەلی) سلاویان لێبێت  لێكردن و و ئاماژەی بە ڕۆڵی بنچینەیی عێراق كرد بەدرێژایی مێژوو لەم پارچە جوگرافییەو ڕێرەوەكانیدا كە ئەوەش وایكردوە عێراق ببێتە  چەقی هەر گەورەی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و وێستگەی هەموو ڕكابەرییەكان و هەموو پلانەكان بێت كە بۆ ئەوە بوون كە ولاتەكە و ئەهلی بەیت (سڵاویان لێبێت) لەناوبەرن.
    سەماحەتی سروشتی ئەو قوربانییانەی ڕوون كردوە كە گەلی عێراقی پێشكەشی كردوە لەوانەش قوربانییەكانی ئەهلی بەیت لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركاری و بەرنگاربوونی دیكارتۆریەت و گەیشتن بە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆقێنەرانی قاعیدە و لەكۆتاییش شەڕی داعش، هەروەها لێرە ڕۆڵی فەتوای مەرجەعیەی ئاینی زۆر كاریگەر بوو لە ڕاگرتنی    تیرۆرستان و دەستپێكردن بە قۆناغی سەركەوتن و ڕزگاركردنی خاك، لێرەش ڕۆڵی كوڕانی ناوەڕاست و باشووری لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری داعش بەرزنرخاند.
    سەماحەتی گرنگی تایفە و پێكهاتەكانی دەرخست وەك سەرچاوەیەك بۆ دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگای لەقەلەم دا، ئاماژەشی كرد كە تایفەی شیعی چەندین  لقی دیكەی لێ دەبێتەوە  و پێویستە بەرامبەر هەمووان كراوە بن و هاوسەنگی ڕابگرن و بەرەو ئەونی دیكە لە برایامیان لە ئاین و مرۆڤایەتی هەنگاو بنێن، دووپاتیشی كردوە كە لایەنگرانی ئەهلی بەیت بەستراوەنەوە بە پەیوەندی لەگەڵ پێكهاتەكانی نێو وڵاتەكانیان، ئینتیما و هاوسۆزی بۆ ئەهلی بەیت نابێتە بەربەستێك بۆ ناسنامەی نیشتمانی و داوای كرد لەنێو خۆ یەكڕیزو خۆڕاگر بن و وێنەیەكی جوانی قوتابخانەی ئەهلی بەیت نیشانی هەمووان بدەن بەتایبەتی لە ڕووی هزری و هەڵسوكەوتدا، لێرەش پێویستە كۆنگرە و دانیشتن و گغتوگۆی بەردەوام هەبێت بۆ گەیشتن بە خوێندنەوەیەكی پڕاكتیكی بۆ هیوا داهاتووەكانی لایەنگرانی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێبێت).

    Related News