سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە دەزگای فێرخوازی دەكات بەبۆنەی هاتنی عێراق لە پلەی 37 بەگوێرەی پێوەری تایمز
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە خێزانی فێرخوازی و قوتابیان كرد بەبۆنەی دەستپێكی وەرزی خوێندنی تازە لە 2023-10-2 و هیوای خواست كە سەركەوتووبن و درەوشاوە بن، هەروەها پیرۆزبایی لە زانكۆی بەغدا كرد لە میانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكەكەی دكتۆر مونیر ئەلسەعدی بەبۆنەی هاتنیان بەپلەی یەكەم لە نێو زانكۆیەكانی عێراق و پلەی 37 لە نێو زانكۆكانی جیهان بەپێی پێوری تایمز.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت پلان دانان و دیدی گونجاو هەبێت بۆ دەرچووانی زانكۆ و بازاڕی كار، دواشی كرد بەش و كۆلیژی دیكە بكرێتەوە كە بگونجێت لەگەڵ پێداویستیەكانی ئەو قۆناغە بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنی سیبرانی و زیرەكی دەستكرد و چەند شتێكی هاوشێوە و ئاماژەی كرد كە گرنگە زانكۆكان ئلامادە بن لەڕووی گەشەپێدان و ئاوادانكردنەوە، جەختیشی كردەوە كە دەبێت سوود لە ئەزموونی ئەكادیمی بۆ خزمەتكردنی پارێزگاكان وەربگیرێت.