سەید حەكیم : عێراق بۆ باشكردنی دۆخی ئابووری دەیەوێت هاوبەشی نێودەوڵەتی هەبێت و سەروەری بپارێزێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لەشاندێكی توێژەرەوە و ئەكادیمی و پسپۆر لە دۆخی عێراق و ناوچەكە كەوت، كە بریتی بوو لە پرۆفیسۆر تۆبی دۆدج مامۆستای پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان لە كۆلیژی ئابووری لەندنو ئەكادیمی عێراقی رەعد قادری و چەندین كەسی دیكە كەوت و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ڕكابەرییەكانی سەر عێراق كرا پاش تەواو بوونی ئەركی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی بۆ شەڕی داعش.
بەڕێز حەکیم کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی بە پەیامی بوژانەوە بۆ عێراق و دانپێدانانی نێودەوڵەتی زانی و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی بە شێوەیەک دروست بکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بکات و سەروەری خۆی بپارێزێت.
بەڕێز حەکیم ڕایگەیاند کە عێراق لە قۆناغی چەسپاندنی دیموکراسیدا دەژی، و مۆدێلێکی ناوازە لە ناوچەکەدا دەخاتە ڕوو لە پراکتیکی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و گواستنەوەی دەسەڵاتی ئاشتیانە، کە پێگەی سیستەمی سیاسی بەهێزتر کردووە سەرەڕای هەموو ئەو تەحەددایانەی لە دوو دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنیدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی قۆناغی ئێستا شایەتحاڵی ڕكابەری ئابوورییە كە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ناوچەکە و هەڵاوسانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت پەیدا بووە.
لەكۆتاییدا سەید حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەردەوامە لە چارەسەرکردنی کێشەی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و ڕزگارکردنی لە ئابووری تاكە داهات، جگە لە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی هەردوو دەریای وصص و وڵاتانی سوور و دەریای ناوەڕاست و بە ئامانجگرتنی بازاڕە نوێیەکان کە پێگەی عێراق لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان قووڵتر دەکەنەوە و دەرگای هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی گرنگ لە جیهاندا دەکەنەوە.