• سەید حەكیم: فرەیی سەرچاوەكانی داهات و هەناردەكردنی نەوت بۆ پتەوكردنی ئابووری عێراق پێویستە

    2026/ 10 /27 

    سەید حەكیم: فرەیی سەرچاوەكانی داهات و هەناردەكردنی نەوت بۆ پتەوكردنی ئابووری عێراق پێویستە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ستیفن ئاتچ فاكن كاربەڕێكەری كارەكانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی كرد و لەم دیدارە باسی پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و ئەمەریكا پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش و پێشهاتە نێوخۆیی و ناوچەكە كران، سەماحەتی جەختی كردەوە كە دەبێت پتەوكردنی پەیوەندییەكان خزمەتی عێراق بكات و سەروەری بپارێزێت.

    سەماحەتی سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی ڕوونكردەوە كە دەوری عێراقی داوە و داوای كرد كار بەردەوام بێت لەڕووی ئەمنی و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری بۆ بەرپرچدانەوەی هەر هەوڵێكی داعش بۆ كۆكردنەوەی خۆی و دووپاتی كردەوەش كە یەكڕیزی نیشتمانی و پێشكەشكردنی پەیامی دڵنییای بۆ هەموو پێكهاتە عێراقییەكان گرنگی زۆری هەیە.
    .لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی كرد بەو زیتنەی بەر عێراق كەوتوە بەهۆی پەرەسەندنی ناوچەكە و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە هێوری بگەڕێتەوە و ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بێت و پەند و وانە لەو قەیرانە وەربگرین بە فەركردنی سەرچاوەكانی داهات و فرەكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە.

    Related News