سەید حەكیم: كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان بەرپرسیارێتی تازە لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەسەرمان دەسەپێنێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی (جاستیك لیگ) كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز كلایف ستافرۆد سمیس بوو، لەگەڵ ئامادەبوونی ئەندامان تام ستۆیل و محەمەد جامباز و مەحمود جامباز لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و دۆخی عێراق كرا پاش تەواو بوونی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش
. بەڕێزیان جەختی لە گرنگی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی وڵاتان لە دادگاییکردنی توخمە تیرۆریستەکانی داعش لە وڵاتەکانیان کردەوە، هۆشداریشیدا لەوەی کە داعش وەك وەرەمێکی شێرپەنجەیی وایە کە ناتوانرێت متمانە بە مەترسییەکەی بکرێت، ئەمەش پێویستی بە پەسەندکردنی بەرنامەی یەکگرتوو هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە ئاستی ئەمنی و هەواڵگری و کۆمەڵایەتی و فیکریدا...