سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی ساڵی تازەی خوێندن دەكات و داوای ڕێزگرتنی زیاتری مامۆستا و نوێكردنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن و كامڵ بوون لەنێوان قورتابخانە و خێزان دەكات
لەگەڵ دەستپێكی وەرزی تازەی خوێندن، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-10-1 سەردانی هەندێك لە قوتابخانەكانی بەغدای كرد و پیرۆزبایی لە قوتابی و مامۆستایان و كادیرانی ئیداری كرد بە بۆنەی یادەوەری لەدایكبوونی پێغمبەر (د)، هەروەها دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە هاوكاتبوونی ئەو بۆنەیە لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكانی خوێندن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیامی ئیسلام گرنگی بە زانست و پەروەردە دەدات و چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز و چەند قسەیەكی پێغەمبەری وەك نممونە هێنایەوە كە تێیدا گرنگی زاست دەردەخات و داوا دەكات بایەخی پێبدرێت و ئەركەكانی لە ئەستۆ بگیرێت.
سەماحەتی گوتیشی كە پێویستە پڕۆگرامەكانی خوێندن پێش بخرێن و تازەبكرێنەوە بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێشكەوتنی زانست بگونجێت، بەشێوەیەك كە مێژووی عیراق و نەبەردییەكانی گەلەكەی لەخۆوە بگرێت، هەروەها داوای كرد كامڵبوون لە نێوان قوتابخانە و خێزان هەبێت لەبەر ئەوەی ئەو دووە باشترین بنەمان بۆ پەورەردەكردنی نەوەكانی داهاتوو.
سەماحەتی گوتیشی پێویستە بایەخ بە مامۆستا بدرێت و بەهای خۆی بۆ بگەڕێندرێتەوە لە ڕووی پاڵپشتی دارایی و مەعنەوەی جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی پلاندانان لە هەموو بەشەكانی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن.
هەروەها گوتیشی دەبێت بایەخی زۆر بە دامودەزگاكانی پەروەردە بدرێت لەڕێگەی دروستكردنی قوتابخانە وەك سەەرتایەك بۆ پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتوو، هەروەها گوتیشی پێویستە باسی دیكموكراتیەت و ڕۆشەنبیری گفتوگۆ و خۆشەویستی نیشتمان و بەهاكانی نیشتمانی لە پڕۆگرامەكانی خوێندن هەبێت و هەروەها ئاماژەی كرد كە داڕشتنی كۆمەڵگەیەكی كراوە كە لێبوردەیی هەبێت هەر لە قوتابخانە دەستپێدەكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای لە قوتابیان كرد كە هەموو هەلەكان بقۆزنەوە بۆ خوێندن و خۆیان هیلاك بكەن و بەڕەوشت و عورفی ڕاستەقینە بەجیدی بەدوای زانست بگەڕێن.