سەماحەتی حەكیم داوای بڵاوكردنەوەی ڕۆشەنبیری گفتوگۆ و چەسپاندنی لە پرۆگرامەكنی خوێندن دەكات
لەیەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی زانای مەزن (ساڵح حەكیم) پێشەنگی وتوێژی مرۆڤایەتی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغمبەری پیرۆز دووپات كردەوە و لە هەمان كانیشدا پرسەی خۆی بە ڕووداوی زەماوەندەكەی حەمدانییە پیشاندا و ڕوونی كردەوە كە قورئان بە ووشە دەربڕینی لەسەر گفتوگۆ كردوە، قسە دەربڕینێكی كامڵە لەسەر هەڵوێست و هەنگاو و نیاز و قەسد تا قسە بوو بە پرۆژەیەكی گەورە بۆ پەیامی ئیسلامی.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە زانای مەزن سالح حەكیم (یادی بەخێر) پەیامێكی بۆ گفتوگۆی مرۆڤایەتی دەركرد كە چەندین سیفەتی تێدابوو كە دەگمەن بوون لە كەسایەتیدا، ئەویش دڵسۆزی بۆ خودای گەورە و پشت بەستن بەو، ئەو كەسێكی خۆ بەزل زان نەبوو، خۆی بەلاوە گرنگ نەبوو هەموو بیروهزری لەسەر ئامانجەكەی بوو، گوتیشی سالح حەكیم بەوە ناسراو بوو كە كراوە بوو لەگەڵ بەرامبەرانی بەشێوەیەكی بەرچاو، ئەو زۆر بە مەوزووعیەت و كۆڵنەدان و بەردەوامی بەشداری گفتوگۆیەكانی دەكرد، ڕاستگۆ و تێگەیشتوو بوو، ئازابوو زۆر باش بەرگری لەبۆچوونەكتنی دەكرد وڕێزی بۆچوونی بەرامبەریشی دەگرت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆ پرۆگرامێكی ئیسلامییە، خوالێخۆشبوو باجی ئەو بەرنامە بێ لایەنییە و ناوەندگیری و كراوەی دا، جەختی لەسەر گرنگی گفتوگۆ و وتوێژ بەوەی كە دەبێتە هۆكاری ئاشتی و كرانەوە پاراستنی فرەیی وبەردەوام بوونی، ، هەروەها یارمەتی كامل بوون و هاوكاری كردن لەگەڵ ئەوانەی لە بۆچوون جیاوازن.
سەماحەتی حەكیم، دووپاتی كردەوە كە پێویستە نەتەوە گفتوگۆ بكات و داواشی كرد كەلتووری گفتوگۆ بخرێتە نێو پرۆگرامەكانی خوێندن بۆ زانكۆ و قوتابخانەكان و دەزگا كۆمەڵایەتییەكان، هەورەها ئاماژەی كرد گفتوگۆ واتای ئەوە نییە كە بنەماكان فەرامۆش بكرێن، بەڵكو یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی بەرامبەرەكەت بدۆزیەوە و پانتای هاوبەشی لەگەڵ بزانی.
سەماحەتی جەختی كردوە لەسەر ڕێزگرتنی یەكتری و گرنگی یەكسانی لە ڕووی هەل و هاوسەنگی كۆمەڵایەتی لە گفتوگۆ كردن.
هەروەها داوای كرد كەش و هەوایەكی گونجاو كە پڕ بێت لە نیەتی پاك بڕەخسێت بۆ ئەوەی بگەنە ڕاستەقینە و تا قەناعەتە تێگەیشتوانەكە بەدی بێت نەك قەناعتێك كە بۆ ماوە بێت و جێبەجێ نەكرێت.