سەماحەتی حەكیم داوا لە ڕێكخستنەكانی حیكمە دەكات هەوڵەكان چڕ بكەنەوە بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو
لەڕۆژی 2023-9-30 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەركردەی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە فوراتی ناوەڕاست و سەرەتا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری لێكردن و ڕوونیكردەوە كە باشترین ڕێگا چارە ئەوەیە لەسەر پرۆگرامی پێغەمبەری خودا (سلاوی خودای لێبێت) برۆن، ئەوەیش بە ڕووبەرووبوونەوەی هەڵمەتەكانی بەرهەڵستی و كەمكردنەوە و شكاندن، داواشی لە سەركردنەكانی ڕێكخستنەكان كرد كە لە ئامادەباشی تەواو دابن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووو پابەند بن بەهەموو ڕێنماییەكان، هەروەها هانی دان كە بچنە نێو گۆڕەپانەكان بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵكی نزیك بن و قسە بكەن بەسنگی فراوان گوێ بیستیان بن و بەپێی ئاستی رۆشەنبیری و توێژەكەیان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە و گوتی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو گرنگە بۆ دیاریكردنی ڕێرەوەكانی دەوڵەتی عێراقی لە قۆناغی داهاتوودا، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو خاسیەتانە لەگەڵ یاساكان یەك دەگرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی و خوجێی ئاماژەشی كرد كە ئەنجومەنی پارێزگا گرنگە بۆ چاودێری كردنی ئاستی حكومەتە خۆجێیەكان و بۆ بەرەنگاری بوونەوەی پاوانكردنی تواناكان بۆ بەرژەوەندی كەسی و یان بەرژەوەندی لاینەكێك یان ناوچەیەك.