سەماحەتی حەكیم داوا دەكات داپەروەری بەرامبەر دانیشتوانی هۆڕ سڵین هەبێت وەك سەركەوتنێك بۆ قوربانی و مێژووی شۆرشگێڕیان
لەرۆژی هەینی پیرۆز بەرواری 2023-9-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەی هۆڕ سڵین باكووری پارێزگای بەسرەی فەیحا كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان باسی بیرەوەرییەكان وشۆڕشگێرایەتی ئەو ناوچە و هۆزەكانی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی تیرۆرستی فاشی و ستایشی بەشداری كردنی ئەوانی لە بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی تازە كرد و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی ڕۆڵەكانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی بووینەوە لە ئاستی تاوانی دژی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت بەهۆی وشك كردنەوەی باخەكان و دەركردنی خەڵك و كوشتنی ئەوانەی زوڵم و زۆردارییان ڕەت كردوەتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەو ناوچەیە قووڵكراوە لە ویژدانی هەموو تێكۆشەران و گەلی عێراق هەموو ئەوانەی لەوێن بمێنێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە پاشەكشە لەڕووی خزمەتگوزاری بۆ زۆر هۆكار دەگەڕێتەوە لەوانە تەرخانكردنی پارەیەكی زۆری پارێزگاكە بۆ شەڕی بەرامبەر داعش و نەبوونی ئەنجەمەنی پارێزگاكان كە بوە هۆی ئەوەی هیچ چاودێرییەكی دارایی نەبڤیت بەمەش ئەو ناوچانە لە خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە بێ بەش مایەوە.
سەماحەتی گوتیشی بوونی ئەنجومەنی پارێزگاكان گرێنتییەكە بۆ هەمووان، گرێنتیە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هەمووان بكات تا بە دادپەروەرانە سامانی ناوچەكە دابەش بكرێت و دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی داواكاری ناوچەكە داداپەروەری بۆ ئەوان دەكات، بەڵێنیشی دا ئاڵاكەیان بەرز بكات و بەدواچوون بۆ مافەكانیان بكات لە لای حكومەتی ناوەندی و خۆجیی و هەموو لایەنی بەرپرس.