سەماحەتی حەكیم داوای بەشداریكردنێكی بەرفراوان و ئەكتیڤ لە هەلبژاردنەكانی داهاتوو دەكات
لەڕۆژی 2023-9-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی هۆزەكانی ئەلجەراحی بەڕێز كەوت كە لەسەرووی هەمووان جنابی شێخ محەمەد عەبدولئەمیر ئەلجەراح شێخی (ئەلجەراح)ی بەنی حەسەنی پارێزگای كەربەلای پیرۆزە، لەم چاوپێكەوتنە بەڕێز حەكیم باسی پێشهاتی كۆمەڵایەتی و سیاسی عێراق و شاری كەربەلای پیرۆزی كرد، دووپاتیشی كردەوە لەسەر ئەو رۆڵە گرنگەی هۆزەكان لە چەسپاندنی تەبایی و ئاشتەوایی دەیگێرن.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە هۆزەكان توێژێكی عێراقین كە ئاین و خووی كۆمەڵایەتییان پاراستوە و پێشتریش مەرجەعیەی باڵا و دروشمە حوسێنییەكان ئەو رۆڵەیان گێڕاوە، گوتیشی گرنگە بەشداری كردنێكی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەبێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆكاری ئەوەی پێشكەوتن لەڕووی خزمەتگوزاری پارێزگاكان بێتە دی ئەگەر ئەنجومەنی هەلبژێردراو بەهێز و ڕاستگۆ و دادپەروەربێت، بۆیە دەبێت پارێزگاری بەهێز هەڵبژێرن.