• سەماحەتی حەكیم .. توركیا هاوبەشێكی ئاسایی عێراقە لە ڕێگەی گەشەسەندن و پێویستە هەردوو وڵات هەلە باشەكان بقۆزنەوە

    2023/ 09 /27 

    سەماحەتی حەكیم .. توركیا هاوبەشێكی ئاسایی عێراقە لە ڕێگەی گەشەسەندن و پێویستە هەردوو وڵات هەلە باشەكان بقۆزنەوە

    لەرۆژی سێشەممە بەرواری 2023-9-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لەدیداری بەڕیز عەلی ڕەزا كۆنای باڵیۆزی توركیا لە عێراق دووپاتی كردووە كە 
    دەبێت بەرژەوەندییە هاوبەشەكان وهەلە باشەكان بەیەكەوە بقۆزنەوە بەشیوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت، ڕوونیشی كردەوە كە ڕێگای گەشەسەندن كە ڕێگایەكی ستراتیژییە كە رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەك دەبەستێتەوە، ئەویش لە ڕێگای عێراق و توركیا دایە، گوتیشی توركیا لەم ڕووانەگەیە هاوبەشێكی ئاسایی عیراق هەژمار دەكرێت، سەماحەتی متمتنەی خۆی دەربری بەوەی كە خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بكرێت، ئاماژەشی كرد كە سەقامگیری عێراق تیشكدانەوەی ئەرێنی لەسەر ناوچەكە و هەموو جیهان هەیە، هەروەها پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی چاكسازییەكانی حكومەت بەجێ بگەینێت.

    بەڕێز حەكیم ڕوونیشی كردەوە كە چاكسازییە ئابووریەكان پێویستیان بەكات هەیە تا لەسەر ئەرزی واقع دەركەون و دووپاتی كردەوە كەپ اڵپشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی خۆجێیەكان دەكات بەوەی لەكاتی خۆی بكرێت و جەختیشی كرد لەسەر ئەوەی كە پارێزگاكان دەتوانن ئەنجومەنی خۆیان و پارێزگارەكانی خۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی هەلی گونجاو باش بقۆزنەوە بەتایبەتی لە ڕووی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێكان.

    Related News