سەماحەتی حەكیم .. چاكسازی ڕاستەقینە ناكرێت بێ پەیڕەوكردنی پڕۆگرامی تۆكمەی پێغەمبەری خودا درودی خوای لێبێت
لەرۆژی 2023-9-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەكاتی بەشداربوونی لە ئاهەنگی یادەوەری لەدایك بوونی پێغمبەری ئازیز كە دیوانی وەقفی سوننی سازی كردبوو، پیرۆزبایی خۆی دووپاتی كردەوە بەبۆنەی لەدایك بوونی گەورەمان و پێغەمبەرمان محەمەد دروودی خودای لێ بێت و ئاماژەی كرد كە پێغەمبەر محەمەد _دروودی خودای لێ بێت دوایین پێغەمبەر بووە و گەورەی پەیامنێرانی خودا بووە، ئەویش لە كامڵبوونی مرۆڤایەتی گەیشتبوو بە ئاستێك كە هیچ مرۆڤێك نەیتوانیوە پێی بگات، پەیامەكەشی مەزنترین پەیام و كۆتا پەیام بوو.
سەماحەتی گوتیشی " پێغەمبەرمان خاڵی بەیەكگەیشتن و یەكبوونی موسلمانان بوو، بۆیە ئەگەر بەدوای یەكبوون گەڕاین، پێویستە بەیەك گەیشتنمان و جەمسەری قسەكانمان لەسەر كەسایەتی پێغەمبەری خودا (درووودی خوای لێ بێت) بێت، چاكسازی ڕاستەقینەش ناكرێت بێ ئەوەی پڕۆگرامی ڕاستی ئەو پەیڕەوی نەكرێت، كە دەروازەكەی ڕەوشتە، ڕەوشت كلیلی ڕاستەقینەی چاكسازییە، بۆیە پەیامی ئیسلام وەك ناوەڕۆكەكەی ڕەوشتە ڕوونیشی كردەوە كە بەئامانجكردنی كەسایەتی پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) لەگەڵ پەیامەكەی تا ئێستاش هەر هەیە و بەردەوامە و بەشێوازی تازەش دەكرێت، لەوانە سووتانی قورئانی پیرۆز لەژێر پەردەی ئازادی، هەروەها پێشێلكردن و شێواندنی پێغەمبەر لە وێنەی نابەجێی و سووكایەتی پێكردن بە باوەڕی موسڵمانان هەموو ئاماژەن بۆ ئەو شتانە.
سەماحەتی سەرسوڕمانی خۆری پیشاندا سەبارەت بەو یاسایانەی سووكایەتی پێكردنی كەسایەتی ناسراو و كۆمەڵایەتی محكووم دەكات، لە كاتێكدا چاوپۆشی لە سووكایەتی پێكردنی پێغەمبەر دەكات لەژێر پەردەی ئازادی ڕا دەربڕین، ئاماژەشی كرد كە هەندێك هەن گوێ بە سووكایەتی پێكردن بە پێغەمبەری خودا (دروودی خای لێ بێت) و پەیامی ئیسلام وقورئانی پیرۆز نادەن لەكاتێكدا سەرگرمن لەسەر ناونیشان و بابەت و دیاردەی دیكەی وەك هاوڕەگەزبازی و نێرەمووك و شتی دی و بەلایان ئەوە دەركەوتن و شتێكی تایبەتە لەنێو خەڵكدا، بەڵام ئەو خراپەكارییانە موسلمانان یەك دەخات و وایان لێدەكات هەست بەپێویستیان بە یەكتری بكەن، پێویستیان بە سەركردەیان پێغەمبەری مەزن (دروودی خوای لیبێت) هەبێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێغەمبەرمان محەمەد دەبێت نموونە بێت بۆ هەمووان لە ڕووی بەجێگەیاندنی بەڵێنەكان و ڕێكەوتنەكان و پەیمانەكان و قۆستنەوەی خاڵە بەهێزەكان بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی بێ لایەن و سەقامگیر و گەشەسەندوو، هەروەها دەبێت ئەو سەقامگیرییە بەهەلێك دابنێین بۆ ئەوەی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی بقۆزینەوە، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت بەشداری كردن و هاوپەیمانێتی لە بەڕێوەبردنی وڵات گرنگی لای هەمووان هەبێت، بەتایبەتی ئێمە نزیكین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكتن ئەنجام بدەین، لێرەش پێویستە خەڵكەكە هانبدەین بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و دەنگ بدەن لەسەر بنەمای زیرەكی و دەستپاكی ئەو كەسە هەڵبژێرن كە دەتوانێت سوود لە شتە ئەرێنیییەكان و كەڵەكە بووەكان وەربگرێت بۆ ئەوەی خزمەتی ڕاستەقینە پێشكەش بە ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بكات.