سەماحەتی حەكیم داوا دەكات نەخۆشی ئۆتیزم زیاتر بناسرێت و كەشێكی باش و ئاسوودە بۆ تێكەڵ بوونیان لەكۆمەڵگا بڕەخسێنرێت
لەكۆنگرەیەكی منداڵانی نەخۆش بە ئۆتیزم كە لەرۆژی 2023-9-22 بەسترا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ئەرك و ماندووبوونی سەرپەرشتیارانی ئەو كۆنگرەیەی كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاوشێوەی چارەسەری ئەمنی و سیاسی چارەسەری كۆمەڵایەتی و تەندروستیش ئەنجتم بدرێت بۆ ئەوەی كۆمەڵگایەكی ساغ و تەندروستمان هەبێت، لە كەیسی نەخۆشەكانی ئۆتیزم سەماحەتی حەكیم پێنج پەیامی بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو جۆرە حاڵاتانە دیاری كرد، گوتیشی گرنگە نەخۆشەكان بخرێنە خولی پێناساندن و رۆشەنبیركردن هەروەها باسی شێوازەكانی مامەڵە كردنی لەگەڵ نەخۆشەكانی ئۆتیزم كرد.
هەروەها دووپاتی كردەوە، كە گرنگە خشتەیەكی دیاری كراو لە ڕووی كات و ساتدا هەبێت بۆ ئەوەی نەخۆشەكان لەوێ بەپێی جۆری نەخۆشییەكەی سروشتی چارەسەری مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت تا دوور بن لە نیگەرانی، لە دووەمین پەیامی كە بۆ دامودەزگای فێرخوازی بوو، سەماحەتی حەكیم داوای كرد كەشێكی باش بۆ فێركردن بڕەخسێت كە ئامادەیی تێدابیت بۆ ئەوەی حاڵەتەكان وەربگریت و چارەسەری تایبەتیان بۆ بدۆزێتەوە، هەروەها ئاماژەی كرد كە دەبێت لە چارەسەركردن پلانی زانستی پەیڕەوی بكرێت.
لە پەیامی سێیەمی بەڕێزیان گوتی دەبێت دامودەزگاكانی كۆمەڵگای مەدەنی هەڵمەتی هۆشداری كردن و شیكردنەوەی تەواوی نەخۆشییەكە و مامەڵە كردن لەگەڵ حالەتەكان ئەنجام بدات، هەروەها داوای كرد زیرەكی دەستكرد بۆ دۆزینەوەی هەندێك چارەسەری ئەلكترۆنی بۆ نەخۆشەكان و كەس و كاری نەخۆشەكە بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی كەس و كاری نەخۆش بتوانن مامەڵە لەگەڵ نیشانەكان بكەن و بتوانن نەخۆشەكان لەگەڵ كۆمەڵگا تێكەڵ بكەن و بنكەی تایبەتی چارەسەری كردن بنیات بنێن.
پەیامی چوارەم بۆ كۆمەڵگا بوو بۆ ئەوەی ڕێگایەك بۆ ناسینەوەی ئەو نەخۆشە پەیڕەوی بكەن و چانسی چارەسەر بە نەخۆش بدەن بۆ ئەوەی تێكەڵ ببێت.
لەپەیامی پێنجەمیدا سەماحەتی حەكیم داوای لە لایەنی حكومی بەرپرس كرد كە كەشی گونجاو بڕەخسێنن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست و چارەسەری دەروونی بۆ نەخۆشەكان بكرێت و بەپێویستی زانی سەنتەرەكانی توێژنەوە و فێركاری تایبەت بە ئۆتیزم لەڕووی دارایی پاڵپشتی بكرێت، هەروەها دەبێت سوود لە ئەزموونی خەڵكانی پسپۆر لەم بوارە وەربگیرێت.