• بەڕێز حەكیم چاوی بە شاندیكی پەرلەمانی كوێتی دەكەوێت و ستایشی دەستگرتنی هەردوو گەلی برا دەكات لە ڕووی تێكەڵی كۆمەڵایەتیەوە

    2023/ 09 /23 

    بەڕێز حەكیم چاوی بە شاندیكی پەرلەمانی كوێتی دەكەوێت و ستایشی دەستگرتنی هەردوو گەلی برا دەكات لە ڕووی تێكەڵی كۆمەڵایەتیەوە

    لەڕۆژی 2023-9-21 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی ئەنجومەنی گەلی كوێتی بەسەرۆكایەتی شێخ (فەهد فەلاح بن جامع)، لەم دیدارەدا باسی پەیوەندییە دوو قۆلییەكانی نێوان عێراق و كوێت و چۆنیەتی پتەوكردنی كرا، هەروەها باسی دۆخی سیاسی ناوچەكەش كرا، سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو تێكەڵییە كۆمەڵایەتییەی نێوان هەردوو خەڵكی ولاتی برای كرد، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق لە ئێستادا لە ڕووی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی دۆخێكی سەقامگیر دایە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەوەش بەهۆی قوربانی دان و پێگەیشتنی ئەزموونی عێراقییەكان بووە دوای بەدوای دوو دەیە لە گۆڕانكارییەكان.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە حاڵەتی سەقامگیری ناوەخۆی بووە هۆكاری ئەوەی عێراق ڕۆڵ و سەنگی خۆی لەسەر ئاستی عەرەبی و ناوچەكە و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە 25 مین پاڵەوانێتی كەنداو لە بەسەرە سەدایەكی دیاری هەبوو لەوەی وێنەیەكی گەش لەسەر سورشتی عێراق بە برا عەرەبەكان پیشان بدات، لەكۆتاییدا سەماحەتی هیوای گەشەسەندن و پێشكەوتن و ژیانێكی خۆشی بۆ گەلی كوێت و حكومەتەكەی خواست.

    Related News