سەماحەتی حەكیم بۆ گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشە هەڵپەسڕدراوەكان داوای قۆستنەوەی ئەو قۆناغە دەكات
لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ بەڕێز بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە بەرواری 2023-9-20 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی بیرەوەرییەكان و مێژووی هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەرووی هەموویانەوە سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی كرد، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەكان قووڵتر و بەتین تر بێت بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی نیشتمانی گشتی بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو قۆناغەی ئێستا بقۆزترێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ڕیشەیی و ڕاستەقینە بۆ خاڵە ناكۆكەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم چارەسەر بكرێت، ڕوونیشی كردەوە كە دەستوور زەمینەی خۆشكردووە بۆ ئەوەی مافی هەمووان زامن بكات.
هەروەها داواشی كرد زمانی نێوەند گیری و بێ لایەنی و پابەند بوون بە دەستوور عێراقی باڵا دەست بێت، بەو پێیەی كە گرنگترین بەڵگەنامەیە كە كە گەلی عێراقی پێی ڕازی بووە و دەنگیشی لەسەر داوە.
سەماحەتی گوتیشی پێویستە بەرامبەر توێژی فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن دادپەروەرانە مامەڵە بكرێت و لە بەرژەوەندی سیاسی دوور بخرێتەوە، هەورەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە پێش هەموو شتێك متمانە هەبێت بۆ ئەوەی سەرەتایەك بیت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە ڕیشەییەكان.