• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ هاوپەیمانێتی شارستانی باسی شایستەكانی قۆناغی داهاتوو دەكات

    2023/ 09 /19 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ هاوپەیمانێتی شارستانی باسی شایستەكانی قۆناغی داهاتوو دەكات

    لەڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-9-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندی هاوپەیمانێتی شارستانی بە سەرۆكایەتی بەڕیز مەحمود ئەلعەگیلی سەرۆكی پارتی ئوممە كەوت، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ناوچەكە و گرنگترین پێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها باسی پەیوەندییەكانی هاوپەیمانێتی شارستانی و هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی و شایستە  داهاتووەكان كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو هێزانەی بڕوایان بەو وڵاتە هەیە بەهێز بكرێن، چونكە دەوڵەتیش بە هێزبوونی ئەوان بەهێز دەبێت، هەروەها ئاماژەی بە ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنەكانیان كرد و گوتی ئەوە شایستەیەكی دیموكراتی و كارگێرییە جگە لەوەش یەكەمین هەڵبژاردنە كە بەیەك یاسا لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام بدرێت، ئەوەش دەبێت بگوترێت كە بەهۆی ئەو توانایەی بودجەی سیانی دابینی دەكات، پێویستە پارێزگاری بەتوانا بۆ ئەو پۆستانە دیاری بكرێن و هەڵببژێردرێن.

    Related News