• سەماحەتی حەكیم : بودجەی سیانی بەهۆی بوونی توانای دارایی وڵات دەكاتە مەیدانێكی كاركردن

    2023/ 09 /18 

    سەماحەتی حەكیم : بودجەی سیانی بەهۆی بوونی توانای دارایی وڵات دەكاتە مەیدانێكی كاركردن

    دوێنێ دووشەممە بەرواری 2023-9-18 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ستیفن هیتشن بالیۆزی تازەی بەریتانیا لە عێراق، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم هیوای سەركەوتنی لەكارە دیبلۆماسییەكەی بۆ بەڕێز باڵیۆزی تازە خواست و دووپاتیشی كردەوە كە كرانەوەی عێراق بەڕووی دەروبەری و بەڕووی جیهان گرنگی زۆری هەیە و ئەو خواستەش لە ئارادا هەیە و بەو ئاڕاستەیە دەڕوات، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی گەلەگەی بێتە دی و سەروەری وڵاتەكەش بپارێزێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی عێراقی بەخۆیەوە بینیوە كرد و گوتی بودجەی سیانی وڵات دەكاتە وەرشەیەكی كاركردن بەهۆی ئەو بڕە پارەیە زۆرە و ئەو هەموو پرۆژە خزمەتگوزاری و بیناسازییە و گەشەپێدانەی ئەنجام دەدرێت، ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت سەقامگیری عیراق پارێزراو بێت لەبەر ئەوەی ئەوە بۆ بەرژەوەندی سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگی هەیە.


    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی چاكسازی كارگێری لە وڵات كرد و گوتی زۆر مەینەتیمان بینیوە بەهۆی دەست تێوەردان و پاشەكشەی هەندێك یاسا كە دەبێت جارێكی دیكە ئەكتیڤ بكرێنەوە و یاسای تازەش دەربكرێت كە لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانە و چانسە بەردەستەكان دەنگونجێن.

    Related News