• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر بەردەوامی سەقامگیری عێراق دەكات

    2023/ 09 /17 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر بەردەوامی سەقامگیری عێراق دەكات

    لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-9-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە سەركردە ڕێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی كەوت لەوانەی لە هەرێمی كوردستان و چەند ناوچەیەكی عەرەبی كاردەكەن، سەماحەتی گوێبیستی بۆچوونەكانیان بوو سەبارەت  بەدۆخی سیاسی و یەیكەوە ژیانی ئاشتیانە لە وڵاتدا، ڕوونیشی كردەوە كە عیراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیر لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بەسەر دەبات بەهۆی قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بە هەموو توێژ و پێكهاتەكان، پاراستنی ئەو سەقامگیرییە و پتەوكردنی و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی ئەركی هەمووان دەبێت.
    هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێوستە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ توێژی فەرمانبەران بكرێت 
    لەهەرشوێنێك بن و قوتی حەڵكی لەڕكابەری و ناكۆكییە سیاسییەكان بەدوور بگیرێت.

    Related News