• سەماحەتی حەكیم : هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدایە و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی پڕۆگرامی بێ لایەنی و ناوەندگیری پتەوتر دەكات

    2023/ 09 /17 

    سەماحەتی حەكیم : هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدایە و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی پڕۆگرامی بێ لایەنی و ناوەندگیری پتەوتر دەكات

    لە كۆبوونەوە بەرفراوانەكەی لەگەڵ هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بە ئامادەبوونی دكتۆر حەیدەر عەبادی  سەرۆكی ئەنجومەتی سەركردایەتی هاەپەیمانێتی و سەرۆكەكانی فڕاكسیۆنە هاوپەیمانە جیا جیاكان و نوێنەرانیان، لە رۆژی شەممە بەرواری 2023-9-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕوونی كردەوە كە هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی نوێنەرایەتی بەرەی بێ لایەنی و ناوەنگیری دەكات لە ڕژێمی سیاسیدائەوەش بەشایەتی هەمووان و دووپاتیشی كردەوە كە پڕۆگرامكردنی هاوپەیمانێتیەكە گرنگە بۆ بەهێزكردنی دەوڵەت و دامودەزگایەكانی لەبەر ئەوەی پێداویستیەكی كۆمەڵایەتی ئەو قۆناغە هەژمار دەكرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە بەهێزكردنی هێزەكانی ناوەندگیری دەبێتە هۆی بەرقەرار بوونی سەقامگیری و گەشەسەندن و گەشەپێدان و دەبێتە هۆی ئەوەی خزمەتگوزاری دابین بكرێت و خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی بێتە دی، گوتیشی عیراق هەلێكی گرنگی لەبەردەمە بۆ ئەوەی دەوڵەت بەهێزە تۆكمە بكات و پەیامی ئەرێنی ناوخۆی و دەرەكی بخاتە ڕوو.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان گرنگە بۆ ڕاستی و دەرخستنی ڕژێمی فیدرالی لە عێراق بەتایبەتی ئەو هەڵبژاردنە كە یەكەمین جارە هەلبژاردنی خۆجێی و پەرلەمانی بە یەك یاسا لەخۆ بگرێت، ئەوە جگە لە بوونی پارە بۆ پارێزگاكان كە بەهۆی بودجەی سێ ساڵی دابین كراوە، جگە لە بوونی ئەنجومەنی پارێزگای بەهێز و كاریگەر بۆ ئەوەی پارێزگارێكی بەهێز هەڵبژێرن، ئەو كاتە هەلی ڕاستەقینە دروست دەبێت بۆ خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت و گۆڕانكاری گەورەش لە پاریزگاكان ڕووبدات.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر تیشك خستنە سەر خزمەتگوزاری لەبەر ئەوەی ئەنجومەنەكان خزمەتگوزارین و پێوستە لە ناكۆكی و كێشمە كێشمەی سیاسی بەدوور بگیرێن، هەروەها هۆشداری دا لەوەی بەڵێنی خەیاڵی و سەخت قورس بدەن، گوتیشی پێویستە هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ هاولاتیان پێش و دوای بردنەوەی ئەنجامەكنی هەڵبژاردن هەبێت، داواشی كرد بەرامبەر بە نەوەكانی تازە كراوەتر بن و بەپێی بۆچوون و ڕیزبەندی گرنگییەكان گفتوگۆیان لەگەڵ بكرێت.

    سەماحەتی داواشی كرد هەمیشە هیوا بەخش بن  و گفتی زانستی و زانیاریان لەسەر پێداویستی پارێزگاكان گرنگییەكان هەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە هەلبژاردنەكان لەكاتی خۆی دەكرێت  و هانی دان كە شەفافیەت هەبێت و لە گۆڕەپان بن بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خەڵكی بكەن و خۆشیان دوور بگرن لە ململانێی بێ سوود، چونكە هەموو براوەن یان بەشدارن لە بردنەوەی یەكێكی دیكە.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لە مەڕ پارەی سیاسی لە هەڵبژاردنەكان داواشی كرد ئەو جۆرە حاڵەتانە بەبەڵگە تۆمار بكەن و هەوڵ بدەن ڕای گشتی بۆ دژایەتی كردنی دروست بكەن.

    Related News