• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات زمانی گەشبینی بەكار بهێنن و زمانی نائموێدی و ڕەشبینی لابەرن

    2023/ 09 /17 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات زمانی گەشبینی بەكار بهێنن و زمانی نائموێدی و ڕەشبینی لابەرن

    لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدا لە رۆژی شەممە بەرواری 2023-9-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕوونی كردەوە كە پێویستە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە خەڵكی بەشداری لەو هەڵبژاردنە بكەن و  هەوڵ بدەن حاڵەتی نائومێدی و رەشبینی لابەرن و كەشێكی ئەرێنی و گەشبینی بڵاوبكەنەوە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت دەست بگرن بە پڕۆژئەی نیشتمانی و هێڵی بێ لایەنی وناوەندگیری و بەپێویستی زانی كە لەسەر پرۆگرامی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و ڕەوشت و ڕێگای شەهیدانی بن.

    سەماحەتی داوای كرد خزمەتی خەڵكی بكەن بەپێ پێویست و لێرەش هەموو هونەرێك بەكار بهێنن بۆ ئەوەی دەنگی ئەو خەڵكە بگەیەننە بەرپرسان و لایەنی بەرپرس بۆ ئەوەی بەدوا چوون بۆ كاروباریان بكرێت.
    هەروەها داوای كرد پشت و پەنا و متمانە بە خوای گەورە ببەستن و گوێ بە هەڵمەتەكانی شێواندن و بەئامانج كردنی ئەو پرۆژەیە نەدەن ، ڕوونیشی كردەوە كە بەئامانج كردنی ئەوە واتای ئەوەیە كە خەڵكانێك هەن لە پرۆژی ڕەوتی حیكمە و ناوەنگیری و كاریگەرییەگەی دەترسێن.

    Related News