• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم  بەپێی ئەرك و مافەكان نەرمی پیشان بدرێت

    2023/ 09 /14 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم بەپێی ئەرك و مافەكان نەرمی پیشان بدرێت

    دوێنێ چوارشەممە بەرواری 2023-9-13 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیداری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڤیان سەبری داوای كرد ماف بە توێژی فەرمانبەرانی سەرتاپای عێراق خاوەن مووچە كەمەكان بدرێت و داوای كرد هاوكار بن و نەرمی پیشان بدەن بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و حكومەتی هەرێم چارەسەر بكرێن.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بنەمای ماف و ئەرك لە مامەڵكردن لەگەڵ مافەكان و شایستەكاندا، داواشی كرد تەنازول بكرێت بۆ بەرژەوەندی عیراقی و بەردەوام بوونی سەقامگیری ئێستای عێراق، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە ئەنجامی ئەو هەموو قوربانییانەیە كە گەلی عێراق لە هەموو گۆڕەپانەكان پێشكەشی كردوە، هەروەها پاراستنی ئەو دەستكەوتەشی خستە ئەستۆی هەمووان بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و بەردەوام بگۆڕن، بۆ ئەوەی چێژ لە وەبەرهێنانی سامانەكانمان وەرگرین.

    سەماحەتی حەكیم، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت بڕگەكانی دەستوور بە هەند هەڵبگیرێت و كاری پێ بكرێت، لەبەر ئەوەی دەستوور بۆ ئەوە نووسراوەتەوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی هەمووان ڕەچاو بكات و ترسەكانیان بڕەوێنێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پابەند بوون پێی و تەواو كردنی دۆسێی یاسا گرنگەكان دەبێتە هۆكاری ئەوەی ڕژێمی سیاسی و ژێرخانی یاساییەكەی كامڵ بكرێت.

    Related News