• سەماحەتی حەكیم داوا لە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتی ئەهلی بەیت سڵاویان لێبێت لە ئەفغانستان بەگرێتە ئەستۆ

    2023/ 09 /14 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتی ئەهلی بەیت سڵاویان لێبێت لە ئەفغانستان بەگرێتە ئەستۆ

    لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-9-13 چاوی بە شاندێك لە زانایانی ئاینی ئەهلی بەیتی ئەفغانستان كەوت، كە لەپێش هەموویان سەماحەتی عەبدئەلناسر یەعقووبی ئەمینداری گشتی دامودەزگای سەوزە، سەماحەتی ستایشی ئامادەبوونی ئەكتیڤی گەلە موسڵمانەكانی لە سەردانی چلەكە كرد و ڕوونی كردەوە كە ئەو بۆنەیە بەهەموو پێوەرێك بووەتە بۆنەیەكی جیهانی، سەماحەتی داواشی كرد ئاسانكاری بۆ رێوشوێنی سەردانیكەرانی ئەفغانی لە بۆنەكانی داهاتوو جگە لە چلە كرد.
    هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێبێت) و گوتی دەبێت كەلتوور و ڕۆشەنبیری و ڕێوڕەسمە ئاینییەكانیان لەهەر شوێنێك بن پارێزراو بێت تا ببنە باشترین بالێوز بەهۆی ئەو ناونیشان و ئینتیمایەی هەیانە.

    Related News