سەماحەتی حەكیم پێشخستنی سیستەمی بەرگری و پشت بەستن بە چەك و سیستەمی تازە دووپات دەكاتەوە
لەڕۆژی 2023-9-11 بەڕێز عەرما حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز سابت عەباسی وەزیری بەرگری كەوت و لەم دیدارە بیروبۆچوون سەبارەت بە سیستەمی بەرگری عێراق و چۆنیەتی ئەو سیستەمە خرا بەرباس و لێكۆڵینەوە.
سەماحەتی داوای كرد سروشتی دۆخی سوپای عێراق باشتر بكرێت لەڕووی ژمارە و لەڕووی چەكداركردنیان بە پێشكەوتووترین چەكی سەردەم و چەكی جیهانی مۆدێرن، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت سیستەمی ئەلكترۆنی دامودەزگاكانی سەربازی عێراقی بەرەو پێشتر بچێت، چەختیشی لەسەر ئەوە كرد كە دەبێت پیاوی گونجاو لە شوێنی گونجاو دابنرێت.
سەماحەتی گوتیشی پێویستە دامودەزگای سەربازی دوور بێت لە واستەو شتی تایبەت و داواشی كرد بەرهەلستی لە بوونی گەندەڵی و یاریكردن بە قوتی سەربازەكان بكەن ئەگەر ئەو جۆرە دیاردانە بەدی كرا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە هەڕەشەی ئێستا هەڕەشەیەكی ئەمنی یە پێویستی بە جۆراوجۆركردنی پلانەكان هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی دیكەدا، لەبەر ئەوەی تیرۆرستانی داعش بەدوای كون و كەلەبەرێك یان بۆشاییەك دەگەڕێن، بۆیە دەبێت هەموو ئەو بۆشایانە پڕ بكرێنەوە و لێدانی دەستپێشخەریش لە كردە سەربازییەكان هەبێت