سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ئوسترالیا باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی دەكات وجەخت لەسەر ئەنجامدانی هەلبژاردنەكان لەكاتی خۆی دەكات
لەڕۆژی 2023-9-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خانمی بەڕێز پاولا ئەلیزابیس كانلی بالیۆزی تازەی ئوسترالیا لە عێراق كرد، هەردوو لایەن بیروڕایان سەبارەت بەدۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆلی عێراق و ئوسترالیا ئاڵوگۆڕ كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بكرێت و سوود لە ئەزموونی ئوسترالیا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری و سوود وەرگرتن لە سامانی ئاوی وەربگیرێت.
هەروەها ڕوونی كردەوە كە سروشتی دۆخی سیاسی وایكرد كە بودجەی سێ ساڵ بەرقەرار ببێت و لێرەش حكومەت چانسی باشی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات و متمانەی هاوڵاتیان بە سیستەمی سیاسی بگەڕێنێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە دادپەروەرانە لەگەڵ توێژەكانی كۆمەڵگا مامەڵە بكرێت وەك توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت، داواشی كرد یاسای تازە هەموار بكرێت و ژێرخانی پێویستی بۆ دابین بكرێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە كاتی خۆی ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەكو قۆڵی گرنگی حكومەتن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری دوای ئەوەی وەزارەتەكان رۆڵی خۆیان دەگێڕن.