سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی ڕاوێژی سعوودیە دەكەوێت و ئاڵوگۆڕكردنی سەردانەكان بەپەیامێكی ئەرێنی وەسف دەكات
لەڕۆژی 2023-9-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ڕاوێژ و شورای سعوودیە بەسەرۆكایەتی بەڕێز ئیبراهیم بن محەمەد ئەلقەناس سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و سعوودی لە ئەنجومەنی سعوودیە و بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدئەلعەزیز ئەلشمەری باڵیۆزی سعوودی لە عێراق ، لەم دیدارە باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و میرنشینی سعوودی كرا، سەماحەتی ستایشی ئەكتیڤی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كرد بەتایبەتی لە سەرئاستی حكومی و تەشریعیەوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سەردانی شانەدەكان لە هەردوو لا پەیامێكی ئەرێنییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و گوتیشی عێراق ئێستا بەدۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی، هەروەها عێراق بەڕووی ناوچەكە و بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی بەشێوەیەكی بەرچاو كراوەتەوە كە پێشتر ئەوەش بەم شێوەیە نەبووە، جەختیشی كرد لەسەر پتەوكردنی و گەورەكردنی هاوبەشییەكان لەسعوودیە بەشێوەیەك كە خزمەتی هەموو لایەك بكات.