سماحەتی حەكیم ستایشی هەنگاوی وەقفی سوننە دەكات بەخزمەتكردنی سەردانیكەرانی ئیمامی حوسێن و دیمەنەكە بە یەكێتی نیشتمان بەرجەستە دەكات
لەڕۆژی 2023-9-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز شێخ مەشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە كەوت، لەم دیدارەدا سەماحەتی گرنگی یەكحستنی ڕیزەكانی بەرامبەر ئەو ڕكابەرییانەی تووشی جیهانی ئیسلامی دەبنەوە كرد و ستایشی هەنگاوی دیوانی سوننەی كرد لە بەشداری كردنی لە خزمەتكردنی سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حوسێن (سڵاوی لێبێت) و گوتی ئەو دیمەنە یەكێتی و یەكبوونی عێراقی تێدا بەرجەستە بوو.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەسەر گرنگی و پێشخستنی گوتاری ئاینی بەشێوەیەك كە لەگەڵ ڕكابەرییەكان و پێداویستیەكانی ئەو قۆناغە بگونجێت لەڕێگەی چڕكردنی پرۆگرام و چالاكییەكانی ئامۆژگاری و ڕێپیشاندانی ئاینی و كۆمەڵایەتی بەتایبەتی بۆ توێژی لاوان، جەختیشی كردەوە لەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای تازە لەبەر ئەوەی نزیكترە و باشترە و داواشی كرد دامودەزگا ئاینییەكان لە كێبڕكێ سیاسی ئاسایی بەدوور بگیرێت و گوتاری ئاینی عێراق و گەلەكەشی دوور بێت لە لایەنگری لایەك لێرە یان لەوێ.