سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كە هەر میوانێك وەك دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەوەی بینیویەتی لە سەردانی چلە بیگوازێتەوە
لەڕۆژی 2023-5-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی عەرەب و بیانی كەوت، لەوانەی بۆ ڕووماڵكردنی چلە داوەت كرابوون، سەرەتا سەماحەتی سوپاسی ڕۆژنامەنووسەكانی كرد بەوەی كە داوەتەكەیان قبوول كردبوو دواتر باسی ئەو ڕاستییە مێژوویەكانی ئەو سەردانە ملیۆنییە كرد لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی ئەهلی بەیت و یاوەرانی (سلاویان لێبێت) بووەتەوە، بۆ ئەوەی دروشمەكان و بچەسپێنن، هەروەها ڕوونی كردەوە كە سەردانی چلە پەیامێكی مرۆایەتییە بۆ هەموو جیهان كە تێیدا ماناكانی دادپەروەری و یەكسانی ڕەتكردنەوەی زوڵم و زۆرداری دەردەخات، جگە لە بەخشندەیی و بەخشیتی بەهاترین شتەكانی مرۆڤ.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەموو میوان و سەردانیكەرێك وەك میدیاكارێك بۆچوونەكان و ئەوەی بینیویەتی لەسەر ئەو چلەیە ڕووماڵی بكات، ڕوونیشی كردەوە كە فەرامۆشكردنێكی میدایی بە ئەنقەست پێوە دیارە وێرای ئەوەی لە عێراقو چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئیسلامی دەیان ملیۆنی تێپەڕ كردوە، هەتا وای لێهاتوە كەربەلا ببێتە شارێكی جیهانی كە خەڵكانی 80 وڵاتی سەرتاپای جیهان لەخۆ بگرێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو دروشمانە و دروشمەكانی دیكەش و پێشتریش مەرجەعیەی ئاینی پیرۆز و هۆزە عێراقییەكان ئاینی ئیسلامیان لە عیراق بە پارێزراوی هێشتوەتەوە، ئەو دروشمانە هەمیشە وەك گرنگترین هۆكار دەبن بۆ پاراستنی كۆمەڵگای ئیسلامی لە بیرۆكە و لادانی نەخوازراو كە لەژێر پەردە و ناونیشانی دیمۆكراتیەت و ئازادی دێنە كایەوە.
لەڕووی سیاسی سەماحەتی گوتی سەردانی چلە بەتەنها بەو گەرمایە و بەم هەموو ڕێگایەوە و بەم ژمارە ملیۆنانە بەڵگەیەكە لەسەر چاكبوونەوەی عێراق و باشبوونی ئەمن و سەقامگیری یە، گوتیشی وڵات هەن كە زۆر لە عێراق سەقامگیرترن بەڵام ناتوانن دۆسێیەكی لەو شێوەیە بەڕێوە ببەن، وێرای ئەوەی چەندین تێبینی لەملاو ئەولا لەسەری تۆمار دەكرێت.