سەماحەتی حەكیم داوای بەرەنگاربوونەوەی كەلتوورە نابەجێیەكان دەكات لەڕێگای تەشریعی یاسای پێویستەوە
لەڕۆژی 2023-4-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەماحەتی شێخ حەمید شەهرەیاری ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی جیهانی بۆ لێك نزیكردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەكان، سەرەتا هەردوو لا پرسەیان بەبۆنەی چلەی ئیمامی (حوسێن) سڵاوی لێبێت كرد و هەماهەنگی بەرزی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بەم سەردانە و پێشوازی كردنی سەردانیكەران و گەڕانەوەیان بەرز نرخاند، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە یەكێتی ئیسلامی نێوان مەزهەبە ئیسلامییەكان هەبێت و رۆڵی ئەهلی بەیتی (سلاویان لێ بێت) بە گرنگ وەسف كرد وەك بنەمایەك بۆ ئەو یەكێتیە و بەردەوام بوونی.
سەماحەتی سروشتی ڕكابەرییانەی خستە روو كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگای ئیسلامی دەبێتەوە وەك مادەی هۆشبەر و هەندێك كەلتووری نابەجێ كە هاتووتە كۆمەڵگەكەمان و جەختی كردەوە كە پێویستە بەرهەڵستی ئەو جۆرە كەلتوورە ببینەوە بە دەركردنی یاسای پێویست كە ڕێگا لە خاوەنەكانی بگرێت و هەروەها گەنجی موسڵمانیش بەهۆیەوە لە ڕووی فیكری و رۆشەنبیرییەوە پارێزراو دەبێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەڵوێست و بەردوام بوون لەگەڵ هێمایە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكانی كۆمەڵگای ئیسلامی ، ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ئەو بەردەوام بوونە لە گفتوگۆ لەنێوان نەیارەكانی ناوچەكە هەبێت بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام بەرقەرار بێت.
لەكۆتاییدا باس لە سروشتی گۆڕانكارییەكانی دۆخی عێراقی كرا، لێرەش ڕوونی كردەوە كە ئێستا سەقامگیرییەكی گونجاو هەیە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ئابووی هەیە و بەرپرسیارێتی بەردەوامبوونی ئەوەشی خستە ئەستۆی هەمووان، لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر دۆخی ناوچەكەو هەموو جیهان هەیە.