• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی توركیا دەكات و داوا دەكات پەیوەندییەكانی بەغدا و ئەنقەرە بۆ هاوبەشیەكی سیاسی و ئابووری بگۆڕێت و هیوای خواست ئاوی زیاتر بەربدەنەوە

    2023/ 08 /24 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی توركیا دەكات و داوا دەكات پەیوەندییەكانی بەغدا و ئەنقەرە بۆ هاوبەشیەكی سیاسی و ئابووری بگۆڕێت و هیوای خواست ئاوی زیاتر بەربدەنەوە

    لەرۆژی 2023-8-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە هاكان فیدان وەزیری دەرەوی توركیا كرد، لەم دیدارە بەڕێزیان گوتی كە ئەو سەردانە پەیامێكی گرنگە بۆ قووڵ كردن و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا و سەماحەتی خواستی عیراقی خستە ڕوو سەبارەت بەگۆڕینی ئەو پەیوەندییە بۆ هاوبەشییەكی سیاسی و ئابووری بەپشت بەستن بە پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و توركیای دراوسێی، سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە عێراق شانازی بە پێكهاتەكانی و فرەیی خۆی دەكاتبەتایبەتی پێكهاتەی توركمانی ئازیز، گوتیشی توركمانەكتن وەك پردێكی عیراقی رۆشەنبیری و نەتەوەیین بەرەو توركیا.

    سەماحەتی ئاماژەی بە ئەو بڕە زۆرەی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا كرد كە دەگاتە 20 ملیار دۆلار و گوتیشی هەلی باشتر و زیاتر لەبەردەم ئەنقەرە هەیە، بەتایبەتی گەر بزانین كە توركیا ئەزموونێكی زۆر باشی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی و گەشتیاری و وەبەرهێنان هەیە.

    هەردوولا باسیان لە پرۆژەی ڕیگتای گەشەپێدان كرد، لێرەش سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە ئەوپڕۆژەیە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەكاتە قەدەرێكی هەمیشەیی، متمانەی عیراقیشی دەربڕی بە توركیا كە بتوانێت ئەو ڕكابەریانە بۆ هەلی باش و بەبەرهەم بگۆڕێت.
    سەماحەتی دواواشی كرد هاریكاری و هەماهەنگی تەواو لەڕووی ئەمنی لەگەڵ حكومەتی عێراقی هەبێت بۆ ئەوەی ڕكابەرییەكانی تیرۆر چارەسەر بكەن، لێرەش دەبێت شكۆو سەروەری عێراق ڕەچاو بكرێت، گوتیشی زیادكردنی بەردانەوەی ئاو و یارمەتی دانی عێراق بە ئامێری پێشكەوتووی ئاودان و ڕشاندن لە توركیا گرنگە چونكە ئاو پێداویستیەكی مرۆیی گرنگە بۆ بەردەوام بوونی ژیان.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا و دەركردنی ئیقامە بۆ هاوڵاتیە عێراقییەكان بكرێت،لەبەر ئەوەی توركیا دراوسێیەو وڵاتێكی گەشتیاری گرنگە بۆ عێراقییەكان، هەروەها متمانەی خۆی پیشاندا بەوەی كە توركیا رۆلێكی باش لە سەقامگیری ناوچەكە بگێڕێت.

    لە كۆتاییدا وەزیری دەرەوەی توركیا سوپاسی هەڵوێستی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و هەنگاوە سیاسییەكانی كرد، لێرەش سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە ڕەوتی حیكمە پێشتر و ئێستاش و هەمیشە هەر لەسەر بنەمای ناوەندگیری و بێ لایەنی و گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر دەكات، هەروەها جارێكی دیكەش پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی بەڕێز سوودانی و هەنگاوەكانی بۆ پتەوكردنی پەوەندی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر و جیهان و هەنگاوەگانی بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردین هەلی كار پیشان دایەوە، گوتیشی ئەوە وەك پردێك دەبێت لەنێوان هاوڵاتی و ڕژێمی سیاسی.

    Related News