سەماحەتی حەكیم داوای لە كوڕانی حیكمە كرد شانازی بە پڕۆژەی ناوەندگیری بكەن
هەر لەشاری بەسرەی فیداكاری و بەسرەی فەیحا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێكی زۆری كادیرانی ڕێكخستنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە شارەكە كەوت، لەم دیدارە كە لەرۆژی 2023-5-5 ئەنجامدرا بەڕێزیان هەڵوێستی ئەوانی لە بەرگریكردن لە شاری بەسرە و ئامادەبوون لە چالاكیەكانی بەتایبەتی 25 مین پاڵەوانێتی كەنداو.
سەماحەتی داوای كرد شانازی بە پڕۆژەی ناوندگیری بكەن و گوێ بە قسە و شكاندن و ڕەخنە و بەخیانەتكردن نەدەن، ڕوونیشی كردەوە كە پڕۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە پابەندبوونی بە زمانی ناوەندگیری سەركەوتنی تۆمار كرد، ئەوە ئێستا لای هەندێك هێزی سیاسیش پشتڕاست كراوەتەوە كە پێشتر بەلایەوە باش نەبوو بەبیانووی كە پرۆگرامێكی لاوازە و دەستبەرداری مافەكان دەبێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق دۆخی باشە و لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات و پڕە لە خاڵی ئەرێنی كەڵەكە بوو، گوتیشی مەرج نییە بە دوای دەنگی ڕای گشتی بكەون لەبەر ئەوەی مەرج نییە ئەو بۆچوونانە بەلایەنی ئەرێمی بن، بە تایبەتی گەر بزانین كە بەردەوام شاڵاوی ڕاگەیاندنی پڕۆگرامكراو هەیە كە دەیانەوێت سەر لە ڕای گشتی بشیوێنن و بەڕێگای هەڵەیببەن.