سەید حەكیم: ئەنبار پێگەیەكی ستراتیژی هەیە بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق و زیادكردنی هەناردەی نەوت
لەقەزای فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار لە میوانخانەی شێخ حەمید ئەلعرسان ئەلزەوبەعی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم چاوی كەوت بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی زەوبەع و هۆزەكانی دیكەی فەلووجە، لەم دیدارە سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان بنەماڵەی حەكیم و هۆزە ڕەسەنەكانی ئەنبار كرد و ئەو سەردانەی لە سەردانێكی كۆمەلایەتی وەسف كرد كە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییە نیشتمانییەكانە نێوان پێكهاتە عێراقییەكان و بڵاوكردنەوەی پەیامێكی یەكڕیزی و كامڵ بوونی نیشتمانی بوو.
بەڕێزیان بارودۆخی ناوچەکەی بە ناوازە وەسف کرد، وەک هاوسۆزی لەگەڵ شەڕی بەردەوام و عێراق کە کاریگەری زۆری لەسەرە بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانەکە حاڵەتێکی لەناکاوە کە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت بە تێگەیشتن لە بارودۆخەکان و وەبەرهێنان لە تواناکان، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەدەست ڕكابەری ئەمنی و کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت، بەڵام زاڵ بوو بەسەریاندا، سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕكابەری ئێستا ئابوورییە، هەروەها دەربڕینی متمانەی خۆی لە زاڵبوون بەسەر ئەم ڕكابەرییانە خستە ڕوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران بەهۆی کارەکانی و پسپۆڕی زانستییەوە لەگەڵ سروشتی ئەم تەحەدایەدا هاوتەریب بووە..
سەید حەكیم سروشتی ئەو چارەسەرانەی ڕوونکردەوە کە عێراق کاریان لەسەر دەکات، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادكردنی شوێنی هەناردەکردنیش، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی کە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە وەبەرهێنانی گەورە و هاوبەشی ئابووری ڕاستەقینە هەیە.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم دووپاتی کردەوە کە ئەنبار ڕۆڵی گەورەی هەیە لە گەیشتن بەو ئامانجانە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکەوتە و پێگەی جوگرافیای، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بازاڕە نوێیەکانی نەوت دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی چەندین شوێنی هەناردەکردنەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی عێراق بەرز بکاتەوە، هەروەها داوای لێکنزیکبوونەوە و تێگەیشتن لە سروشتی ڕووداوەکان و لێکەوتەکانیان كرد...